ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت خه‌زێنه‌كه‌ی یوڤێنتۆس تاڵان بكات
ئیدواردۆ ئیندا، رۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی دیاریی ئیسپانیایه لێدوانێكی له زیدان وه‌رگرتووه و كه تێیدا جه‌ختی له گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی یانه‌ی یوڤێنتۆس كردووه.
زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه ئێستا زۆرترین هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی (پۆڵ پۆگبا و پاوڵۆ دیبالا) ده‌دات.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش كراوه كه (فلۆرێنتینۆ پیرێز) سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستادا له‌سه‌ر داوای زیدان هه‌وڵه‌كانی بۆ كڕینی (پۆگبا و دیبالا) ده‌ست پێكردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئاس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌فته‌ی داهاتوو به ئامانجی كڕینی (پۆگبا، مۆراتا و دیبالا) گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌كات و ئاماده‌یه له پێناو ئه‌و دوو یاریزانه (ئیسكۆ و كۆڤاسیچ) تێكه‌ڵی مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤی بكات.