ئۆباڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن ده‌خرێته ئه‌ستۆی وڵاتانی خاوه‌ن ڤاكسین
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
جۆرێكی دیكه‌ی گۆڕاوی كۆرۆنا ڤایرۆس به‌ناوی ئۆمیكرۆن- Omicron كه نه‌وه‌ی پێنجه‌می ڤایرۆسه‌كه‌یه، ترسی خسته دڵی به‌رپرسانی ته‌ندروستی جیهانه‌وه و به‌ئاشكرا ئۆباڵی ئه‌و ترسه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی وڵاتانی خاوه‌ن ڤاكسین، كه نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست ڤاكسین بگه‌یه‌ننه وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا و بۆشاییه‌كی گه‌وره له پرۆسه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشن له‌نێوان وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌بیننه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی "ئێن بی سی نیوز"، ته‌نیا 10%ی خه‌ڵكی ئه‌فه‌ریقا ژه‌می (دۆزی) یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌ته‌واوی كه‌متره له‌و رێژه‌یه‌ی كه له ئه‌مه‌ریكای باكوور به هاووڵاتیان دراوه، كه 64%ـه و له ئه‌وروپاش 62% ی خه‌ڵك ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا و هیندستان له‌نێو ئه‌و ناوچانه‌ن كه به‌رپرسانی ته‌ندروستی وڵاته‌كانیان هۆشداریان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی توند ر له‌سه‌ر سنووره‌كانیان بگرنه‌به، وێڕای ئه‌وه‌ی كه زانایان ئومێدیان وایه، ڤاكسینه‌كه ده‌توانێت به‌رگری له‌م جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكات، كه زۆر به‌هێزتره له جۆری گۆڕاوی ده‌لتا، كه له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیوی 2021 بڵاوبووه‌وه.
جان ئیڤ دوكلۆز، وه‌زیری ته‌ندروستی كه‌نه‌دا، دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ 26ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2021 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی سنووری ئاسمانی به‌ڕووی 7 وڵاتی ئه‌فریقیدا داخستووه، ئه‌ویش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێكی دیكه‌ی نوێی كۆرۆنا ڤایرۆس به‌ناوی ئۆمكرۆن - Omicron.
دوكلۆز به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، كه‌نه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هه‌ڵوێستی وه‌رگرتووه و ئه‌وه‌ش له‌پێناو ته‌ندروستی هاووڵاتیاندایه.
ئه‌و حه‌وت وڵاته ئه‌فریقاییه‌ی كه جۆری نوێ كۆرۆتا ڤایرۆسی (ئۆمكرۆن-Omicron)ـیان تێدا بلاوبووه‌ته‌وه، بریتین له: (باشووری ئه‌فه‌ریقا، نامبیا، لیسوتۆ، بۆتسوانا، ئیسواتینی، زیمبابۆی، مۆزه‌مبیق).
ئه‌مه‌ریكا داوا له‌و هاووڵاتیانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌ردانی ئه‌و 7 وڵاته‌یان كردووه، پێویسته بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ بچنه دۆخی كه‌ره‌نتینه‌وه، هه‌روه‌ك وڵاتی كه‌نه‌دا بڕیاریدا، هه‌ر هاووڵاتییه‌كی سه‌ردانی ئه‌و 7 وڵاته‌ی كردبێت و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بگه‌ڕێته‌وه، بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ ده‌خرێته كه‌ره‌نتینه‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) تا رۆژی 26ی تشرینی دووه‌م هیچ كه‌یسێك له‌سه‌ر جۆری نوێی كۆرۆنا ڤایرۆس تۆمارنه‌كراوه، به‌ڵام كۆشكی سپی داوای له هاووڵاتییانی كرد، ئه‌وانه‌ی له‌و 7 وڵاته‌ن به په‌له بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا و بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ خۆیان كه‌ره‌نتینه بكه‌ن، چونكه ئه‌مه‌ریكا هه‌فتانه گه‌شتێكی ئاسمانیی بۆ جۆهانسبێرگی باشووری ئه‌فه‌ریقا هه‌یه.
كۆشكی سپی هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌وه نه‌دا كه چ رێوشوێنێكی دیكه ده‌گیرێته‌به‌ر، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌و حه‌وت وڵاته ده‌گه‌ڕێنه‌وه، پێویسته پشكنینیان بۆ بكرێت، به‌رله‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ناو ئه‌مه‌ریكا.
زانایانی باشووری ئه‌فه‌ریقا، رۆژی 25ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2021 جۆرێكی دیكه‌ی گۆڕاوی كۆرۆنا ڤایرۆسیان دۆزییه‌وه، كه ناوه زانستییه‌كه‌ی B.11.529ـه، ئه‌ویش دوای وه‌رگرتنی سامپلی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی ئه‌وه‌یان لێكراوه، له‌ماوه‌ی رۆژانی 14-16ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2021 تووشی كۆڤید-19 بووبن.
به‌پێی راپۆرتێكی "سی ئێن ئێن"، 100 حاڵه‌ت له جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس له (گۆتینگ) ده‌ركه‌وتووه، كه ناوچه‌یه‌كی پڕ دانیشتوانی جۆهانسبێرگی باشووری ئه‌فه‌ریقایه.
به‌پێی داتاكانی رێكخراوی (كایزه‌ر فامیلی فاونده‌یشن)، تا رۆژی 26ی تشرینی دووه‌می 2021، ئه‌مه‌ریكا 230 ملیۆن ژه‌م (دۆز)ی ڤاكسینه‌كه‌ی به‌خشیوه به وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا، ئاسیا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دوانیوه‌ڕۆی 26ی تشرینی دووه‌م، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا سوربوونی خۆی له‌سه‌ر به‌خشینی زیاتری ڤاكسینه‌كه به ده‌وڵه‌تانی ئه‌فه‌ریقا و ئاسیا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دووپاتكرده‌وه، گوتیشی: "پێویسته به‌رپرسانی ته‌ندروستی جیهانی روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس بده‌ن، هه‌روه‌ها بۆچی ئه‌م په‌تایه كۆتایی نایه‌ت! له‌كاتێكدا ڤاكسینێكی جیهانیمان هه‌یه".
بایدن له به‌یاننامه‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌موو وڵاتێك زیاتر ڤاكسینه‌كه‌ی به‌خشیوه، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ندین ئه‌وه‌نده‌ی وڵاتانی دیكه.
ئێستا له‌نێو وڵاتانی ئه‌وروپا له به‌لجیكا جۆری نوێی كۆرۆنا ڤایرۆسی ئۆمكرۆن- Omicron ده‌ركه‌وتووه و له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، له ئیسرائیل چه‌ند كه‌یسێك ده‌سنتیشانكراون، له كیشوه‌ری ئاسیاش له هۆنگكۆنگ ده‌ركه‌وتووه.
كۆرۆنا ڤایرۆس به هه‌ر 5 جۆره‌كه‌یه‌وه له‌ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا كه بۆ یه‌كه‌مین جار له شاری وۆهانی وڵاتی چینه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، تا ئێستا 260 ملیۆن كه‌س تووشی په‌تاكه بوونه و زیاتر له 5 ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه مردوون.
H.B