سیاسه‌ت و شتی تر
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا که‌رت کراوه، به‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌یان سیاسیی و به‌ره‌یه‌کی بچووکیشیان ئه‌ده‌بیی و فه‌لسه‌فیی. له هه‌موو کێشه‌کانیشماندا خێرا هه‌ردوو به‌ره خاوه‌نی قسه‌ن. به‌ره‌ی یه‌که‌م، به‌ره‌ی سیاسیی له هه‌موو رووداوێکدا له هه‌لێك ده‌گه‌ڕێن بۆ قوستنه‌وه، تاوه‌كو رووداوه‌که له قازانجی خۆیاندا به‌کاربهێنن. ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی، که هێنده‌ی سه‌رقاڵی گه‌وره‌ترکردنی کێشه‌که‌ن، به که‌متریین رێژه بیر له چاره‌سه‌ر ناکه‌نه‌وه. کاتێکیش قسه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، وه‌ها قسه ده‌که‌ن، که خۆیان بێ‌تاوانن له لێکه‌وتنه‌وه‌ی کێشه‌یه‌کی وه‌هادا. یاخوود کاتێك کێشه‌یه‌ك هیچ په‌یوه‌ندیی به سیاسه‌ته‌وه نییه، ئه‌وان ده‌یسیاسێنن و هه‌ر به زۆره‌مڵێ ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی حکومه‌ت.
حکومه‌ت. ئاخۆ بوونی حکومه‌ت بۆ کورد له باشووردا واتای چیی؟ وه‌ڵام، تاکی کورد به گشتیی خاوه‌نی وێنه‌یه‌کی ناشیرینه له‌سه‌ر حکومه‌ت. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره بوونه‌وه‌رێکی نامۆ و زیانبه‌خش بێت بۆ کورد. ئه‌م بوونه‌وه‌ره نامۆیه به کورد، چونکه به سه‌دان نه‌وه‌ی پێش ئێمه‌ش خاوه‌نی بوونه‌وه‌رێکی حکومڕانیی کورد نه‌بوون، به‌ڵکو له‌دوای له‌ناوچوونی ماده‌وه، هه‌میشه بوونه‌وه‌رێکی نامۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی کوردیان کردووه، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی، که کورد هێنده راهاتووه به‌وه‌ی، که بوونه‌وه‌رێکی نامۆ حکومڕانیی بکات و دژی راپه‌ڕێ، هێنده رانه‌هاتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، که خۆی خۆی به‌رێت به رێگاوه و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی خۆی بکات. هه‌ربۆیه له دوای راپه‌ڕیینه‌وه چ له په‌رله‌ماندا و چ له‌سه‌ر شه‌قام، تاکی کورد به رۆحێکی دوژمنکارانه ده‌چێت به گژ په‌رله‌مان و حکومه‌تدا و داوای رووخانی ده‌کات. ئه‌ندام په‌رله‌مانمان هه‌یه، که هه‌ر بۆ قۆشمه و مووچه و ده‌رکه‌وتن له میدیادا ئه‌م کاره‌ی هه‌ڵبژاردووه نه‌ك بۆ خزمه‌ت، هه‌ربۆیه به ته‌وسه‌وه ده‌ڵێت: من ده‌مم زۆر شڕه، هه‌رچی سڕ و تڕی په‌رله‌مان و حکومه‌ته من ده‌یگه‌یه‌نم به ئه‌وروپا.
من ئومێد ناخوازم، که دیسان بوونه‌وه‌رێکی نامۆ حکومڕانیی کورد بکاته‌وه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت تاك ئه‌م گریمانه بهێنێته پێشچاوی خۆی، که ئه‌م حکومه‌ته کوردییه له‌ناو ده‌به‌ن و بوونه‌وه‌رێکی نامۆی وه‌ك عێراق، ئێران یان تورکیا فه‌رمانڕه‌واییان ده‌که‌ن. بیهێننه به‌رچاوی خۆیان، که ئاخۆ ژیانیان چۆن ده‌بێت له‌ژێر ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه نامۆیه‌دا. مێتهۆد هه‌یه، که تاك ئه‌م ژیانه وه‌ك راستیی بژیی و هه‌ست بکات و ببینێت، که چ ژیانێك ده‌ژیی، ئه‌گه‌ر حکومه‌ته بڕووخێنن. ئه‌و مێتهۆده‌ش هیپنۆزه‌یه. من ئه‌گه‌ر له کوردستاندا بوومایه، ئه‌وا ئاماده بووم به به‌لاش هیپنۆتیزه‌ی خه‌ڵکی بکه‌م و ژیانێکیان بده‌مێ، که حکومه‌تی کوردیی ده‌ڕووخێنن و ده‌چنه‌وه ژێر ده‌ستی عێراق یان ئێران و تورکیا. یاخود هه‌رچ شتێك که ئه‌وان پێیانوایه، که باشتره له‌م حکومه‌ته، پاشان ببینن، که چۆن ده‌ژین.
له ماوه‌ی رابووردا له‌مپه‌ڕی سیاسیی فڵان ره‌نگه‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی سیاسیی فڵان ئامانج قسه‌یان له‌سه‌ر کێشه‌ی ئێستای باشووری کوردستان کرد، وه‌ك هه‌ڵبژاردنی عێراق، کۆچ و خۆپیشاندانی خوێندکاران، که به حه‌ق جێگای قاقای پێکه‌نین بوون. بۆ نموونه سیاسییه‌ك، که له نووکی په‌نجه‌یه‌وه هه‌تا بن شانی پیسه به تاوان، به ناپاکیی و به فیڕۆدانی سامانی نیشتیمانی، که‌چی به‌بێ شه‌رم ده‌چێت به‌گژ حکومه‌تدا و به هه‌موو شت تاوانباری ده‌کات. سیاسییه‌کی دی وه‌ك ئه‌وه‌ی دانه‌وێڵه بۆ باڵنده روبکات، هه‌وڵده‌دات جه‌ماوه‌رێك له خۆی کۆبکاته‌وه، که ده‌شێت له ئاینده‌یه‌کی نزیك یان دووردا به‌هۆیانه‌وه لیستێك دروست بکات و بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی هه‌رێم خۆی ئاماده بکات.
به‌شه بچووکه ئه‌ده‌بیی و فه‌یلۆسۆفه‌کانیش قاقا به حکومه‌ت پێده‌که‌نن و ده‌یچوێنن به به‌عس و به نازییه‌ت و پێیانوایه هه‌موو ئه‌م شتانه رووده‌ده‌ن، چونکه حکومه‌ت و سیاسییه‌کان به قسه‌ی ئه‌مانیان نه‌کردووه، که چۆن حکومڕانیی بکه‌ن. ڤیلهێلم رایش له کتێبی ده‌روونناسی کۆدا قسه له‌سه‌ر بوونه‌وه‌ری فاشیزم ده‌کات و له رێگه‌ی تیۆرییه‌کی پسیشۆئه‌نالیزه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی، که فاشیزم وه‌ها له‌ناو نۆیرۆزبوونی تاك خۆیدایه، وه‌ها له‌ناو كاره‌كته‌ری تاکدایه نه‌ك له ئایدیۆلۆجییه‌که‌یدا، چونکه كاره‌كته‌ر ئایدیۆلۆجیی به‌رهه‌مدێنێت نه‌ك ئایدیۆلۆجیی كاره‌كته‌ر.
کاتێك پۆلیسێك توندوتیژه، خه‌تاکه له كاره‌كته‌ره‌كه‌یدایه، کاتێك خۆپیشانده‌رێك تووندوتیژه خه‌تاکه له كاره‌كته‌ره‌كه‌یدایه. كاره‌كته‌رێكی خراپ هه‌میشه ئایدۆلۆجییه‌کی تووندوتیژ هه‌ڵده‌بژێرێت. هیچ که‌س نابێت به به‌عسی یان به نازیی، ئه‌گه‌ر فاشیستێك له‌ناو ئه‌ودا بوونی نه‌بێت. ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی ده‌روونناسان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، که ژنێکی تووندوتیژ هه‌میشه حه‌ز له پیاوێکی تووندوتیژ ده‌کات، هه‌میشه پیاوێکی تووندوتیژ حه‌ز له ژنێکی تووندوتیژ ده‌کات. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌و ژنانه بدرێت، که وه‌ك قوربانی ده‌ناسێنرێن، که له ئازادی‌دا شوویان کردووه به پیاوی تووندوتیژ، که له ئازادی‌دا حه‌زیان له پیاوی تووندوتیژ کردووه، بۆیه کردوویانه چونکه له‌ناو ئه‌م ژنانه‌دا ویستێك بۆ پراکتیزه‌کردنی تووندوتیژی هه‌یه. سه‌رنج له به‌شێك له تاکی کورد بده‌ن به کچ و کوڕه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی به ده‌ستی دایك داغکراون و لێدراو‌ن و سووکایه‌تییان پێکراوه، که‌متر له‌لایه‌ن باوکیانه‌وه پێیانکراوه، یاخود چه‌ند باوکیان خراپ بووه له‌گه‌ڵیان، دایکیان دووجار زیاتر خراپ بووه.
ماوه‌ته‌وه بڵێم: با هه‌وڵبده‌ین له گۆشه‌نیگای تره‌وه سه‌رنج بده‌ینه ژیان و ئه‌م رووداوانه‌ی دوایی، وه‌ك بۆچی خه‌ڵك که‌متر ده‌نگی دا؟ وه‌ڵام، کاتێك دادێت، خه‌ڵك ئاره‌زووی ده‌نگدانی نامێنێت. من خۆم هه‌تا ئێستا دوو جار ده‌نگم داوه، جارێك به گێرهارد شرۆده‌ر و له‌دوای ئه‌ویش به چه‌په‌کانی ئه‌ڵمانیا، چونکه سیاسه‌تیان به‌رامبه‌ر به کورد باش بوو. نوێترین هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان له دانمارك له چه‌ند هه‌فته‌ی رابووردا بوو، من ده‌نگم نه‌دا.
بۆچی ئێستا خه‌ڵك کۆچ ده‌کات؟ وه‌ڵام، پرۆسه‌یه‌کی سۆسیۆ ده‌روونییه.
بۆچی خوێندکاران توندوتیژن؟ وه‌ڵام پرۆسه‌یه‌کی نۆیرۆزییه، کێشه‌ی كاره‌كته‌ره.