پیاوێك بۆ وێنه‌یه‌كی سێڵفی له‌گه‌ڵ تیمساح ژیانی خۆی خسته مه‌ترسییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
تیمساحێكی 3 مه‌تر و نیوی له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی فلیپین په‌لاماری پیاوێكی دا، كه خه‌ریكی وێنه‌گرتنی سڵێفی بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمساحه، پیاوه‌كه وایزانیوه تیمساحه‌كه راستی نییه و پلاستیكییه، بۆیه چووته ناو حه‌وزی ئه‌و ئاوه‌ی تیمساحه‌كه‌ی لێبووه.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، "نیهیمیاس شیبادا" (ته‌مه‌ن 68 ساڵ) گه‌شتیارێكی فلیپینییه، له ناوچه‌ی "كاجایان دی ئۆرۆ"ی گه‌شتیاری ویستوویه‌تی وێنه‌یه‌كی سڵێفی له‌گه‌ڵ تیمساحێك بگرێت، هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، قۆڵێكی خۆی خستووته ناو ده‌می تیمساحه‌كه، ئه‌و پیاوه وایزانیوه تیمساحه‌كه پلاستیكییه، بۆیه ده‌چێته ناو حه‌وزی ئاوه‌كه‌وه و به‌م شێوه‌یه وێنه‌ی ده‌گرت.
له گرته ڤیدیۆییه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه، كاتێك پیاوه‌كه خه‌رێكی وێنه‌ی سێڵفی ده‌بێت، تیمساحه گه‌وره‌كه په‌لاماری ده‌دات و قۆڵی ده‌گه‌زێت، زیاتر بۆ ناو ئاوه‌كه‌ی راده‌كێشێت، پیاوه‌كه‌ش داوای هاوكاری له ده‌ورووبه‌ری ده‌كات تا له ده‌ست په‌لاماری تیمساحه‌كه رزگاری ببێت.
هه‌ر چه‌نده پیاوه‌كه به زه‌حمه‌ت ده‌ربازی ده‌بێت، كاتێك تیمساحه‌كه به توندی په‌لاماری ده‌دات، به‌ڵام دوای ئه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه، ئێسكی قۆڵی شكاوه و له چه‌ند شوێنێكیشه‌وه بریندار بووه.
دوای ئه‌و رووداوه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پیاوه ره‌خنه‌یان له ئیداره‌ی ئه‌و شاره گه‌شتیارییه گرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تابلۆی ئاگاداریان دانه‌ناوه، تا خه‌ڵك له مه‌ترسی تیمساحه‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه.