سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق دەکات
K24 - ههولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانی، ئهمڕۆ یەکشەممە (28ی تشرینی دووەمی 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە مارک بریسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە دەیڤد ھونت، کونسوڵی بهریتانیا لە ھەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین پێشھاتەکانی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕکران.
پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراقی بۆ پاراستنی سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەوەری دیكهی ئەو دانیشتنە بوون.