کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم: دۆخی کارەبا باشتر دەبێت

چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی كاره‌با ده‌كه‌ونه‌كار
وێستگه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با
وێستگه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با

K24 - هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك یەکەی وەبەرهێنانی وێستگەی 300 مێگاواتی ده‌كه‌ونه‌ كار و له‌چه‌ند رۆژی داهاتووش چه‌ند وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ به‌گه‌ڕده‌خرێن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم-دا هاتووه‌، ئاستی ئێستای بەرهەمهێنانی کارەبا 3400 بۆ 3500 مێگاواتە، خواست لەسەر کارەبا 5 هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە و بە ساردبوونی کەشوهەوا چاوەڕێی زیاتربوونی دەکرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، لە ناوچە ساردەکان نزیکەی 12 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا دراوە، لە ناوچە گەرمەکان زیاتر لە 14 بۆ 15 کاتژمێر کارەبا دراوە، كه‌ به‌ تێکڕایی 14 کاتژمێر کارەبا دراوە.

کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم روونیكرده‌وه‌، ئەمڕۆ یەکەیەکی وەبەرهێنانی وێستگەی 300 مێگاواتی خەبات بۆ كاركردن دەگەڕێتەوە، یەکەی دوومیش لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا ده‌كه‌وێته‌وه‌ كار، یەکەی وێستگەی گازی گەرمیانیش ئەمڕۆ تا سبەینێ ده‌ستبه‌كارده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لەهەوڵداین بۆ گەڕاندنەوەی هێڵی تورکیا.

ئاشكراشی كرد، قۆناخی یەکەمی هێڵی شەقلاوە-سۆران تەواو بووە و دوێنێ زیاتر لە 200 مێگاوات کارەبا بۆ سۆران گواستراوەتەوە، کە پێشتر توانایی 150 بۆ 160 مێگاوات کارەبای هەبوو.