تورکیا دەورووبەری گوندی هرورێ بۆردومان دەکات

به‌ ڤیدیۆ.. تۆپخانه‌كانی توركیا پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن
گوندی هرورێ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی كانی ماسێ له‌ قه‌زای ئامێدی
گوندی هرورێ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی كانی ماسێ له‌ قه‌زای ئامێدی

K24 - هه‌ولێر:

سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ، بۆ کوردستان24 رایگەیاند، لە کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە (28ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤەمبەری 2021) تۆپخانەی تورکیا دەستی کردووە بە بۆردومانکردنی بارەگاکانی پەکەکە لە دەوروبەری گوندی (هرورێ)ی سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی.

بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، گوندی هرورێ ئێستا زیاتر لە 70 ماڵی لێ دەژین، دەورووبەرەکەی هەمووی دارستانه‌، ماوە ماوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان لەشکەری تورکیا و چه‌كدارانی پەکەکە لەو ناوچەیە روو دەدات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیاوه‌، زەرەر و زیان بە خەڵکەکەی دەکەوێت، بەڵام لەم بۆردومانەی ئه‌مڕۆ تا ئێستا هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبووه‌.