سه‌ركه‌وتن و خۆشییه‌كانی پاریس به كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن كۆتایی هات

پاریس سانجێرمان به سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ست دا، بۆ یه‌كه‌مجار له كاروانی وه‌رزشییاندا، رامۆس و مێسی به‌یه‌كه‌وه یارییان كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 28 نۆڤێمبه‌ری 2021، له گه‌ڕی پازده‌یه‌كی خولی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نسا، پاریس سانجێرمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی سانت ئیتیان.
له خوله‌كی 23ـی نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه، دینس بوانگا گۆڵی یه‌كه‌می سانت ئیتیانی تۆمار كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئه‌و یانه‌یه ته‌نیا 20 خوله‌كی تێپه‌ڕ كرد، كاتێك پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌م لێ بدات، سانت ئیتیان یاریزانێكی به كارتی سوور ده‌ركرا و ماركینۆسیش ئه‌نجامه‌كه‌ی به ئاسیستی مێسی بۆ پاریس یه‌كسان كرده‌وه.
له خوله‌كی 79ـی نیوه‌ی دووه‌م، ئانخیل دی ماریا به ئاسیستێكی دیكه‌ی مێسی گۆڵی دووه‌می پاریس سانجێرمانی تۆمار كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی پاریس به كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن كۆتایی هات، كاتێك نێیمار تووشی پێكانێكی ترسناك بوو و یاریگه‌ی جێهێشت.
پێش ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، مێسی سێیه‌مین ئاسیستی له یارییه‌كه كرد و ماركینۆسی به‌رازیلی گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می پاریسی له یارییه‌كه كرد.

