وەزیری پێشمەرگە لەبارەی مەترسییەکانی داعش هۆشداری دەدات

"داعش ھێشتا چالاكە و لەهەر کاتێکدا دەتوانێت مەترسی بۆ سەر ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بكات"

K24 - هه‌ولێر:

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەبارەی پەلاماری داعش بۆ سەر پێشمەرگە بە كوردستان24ی راگەیاند، پێشتر چەندین جار حكومەتی عێراقمان لە مەترسی داعش ئاگاداركردووەتەوە و ئەو پەلاماردانەش پێمان دەڵێ دەبێت زیاتر چاوكراوە بین.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، پێویسته‌ باشتر خۆمان رێكبخەینەوە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی كاریگەرتر رووبەڕووی پەلامارەكانی داعش ببینەوە و وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان بده‌ینه‌وه‌.

گوتیشی: داعش ھێشتان چالاكە و ھەركاتێك بیەوێ دەتوانێت مەترسی بۆ سەر ھێزەكانی پێشمەرگە و  سوپای عێراق دروست بكات.