وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاسانكاری بۆ منداڵی كۆچبه‌ره گه‌ڕاوه‌كان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، رایگه‌یاند، هه‌ر قوتابییه‌ك، كه به هۆی گشتی نایاساییه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له خوێندن دابڕاوه به نه‌هاتوو هه‌ژمار ناكرێت و ده‌توانێت له دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بگه‌ڕێته‌وه به‌ر خوێندن.
له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەر بەرژەوەندی گشتیی قوتابیان و خوێندکاران و بارودۆخی ئەو قوتابییانەی لەگەڵ خێزانەکانیان چوونە دەرەوەی وڵات و کۆچیان کردووە ئێستا گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان وەکو کار ئاسانی بڕیاردرا: ئه‌و قوتابیانه له هه‌ر قۆناغێك بن، بگه‌ڕێنته‌وه خوێندن و به نه‌هاتوو ئه‌ژمار ناكرێن.