مه‌سرور بارزانی گوتاری كوردستان بۆ رای گشتیی شه‌قامی عه‌ره‌بی روون ده‌كاته‌وه‌

چاوپێكه‌وتنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژنه‌ راگه‌یاندنكاری ناوداری عه‌ره‌ب، "جیزال خوری" ئه‌مشه‌و كاتژمێر (11:00) به‌ كاتی هه‌ولێری پایته‌خت په‌خش ده‌كرێت
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جیزال خوری، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی مع جیزال له‌ كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جیزال خوری، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی مع جیزال له‌ كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی به‌رنامه‌ی "مع جیزال"ی كه‌ناڵی "سكای نیوز/عه‌ره‌بی"، گوتاری هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێته‌ رای گشتی شه‌قامی عه‌ره‌بی و ره‌وایه‌تی دۆزی كورد و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌ عێراقدا دێنه‌ به‌رده‌می بۆ رای گشتیی روون ده‌كاته‌وه‌.

چاوپێكه‌وتنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژنه‌ راگه‌یاندنكاری ناوداری عه‌ره‌ب، "جیزال خوری" ئه‌مشه‌و كاتژمێر (11:00) به‌ كاتی هه‌ولێری پایته‌خت په‌خش ده‌كرێت.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

وه‌ك له‌ پرۆمۆی به‌رنامه‌كه‌دا هاتووه‌: سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا حكومه‌تی عێراق هیچ بودجه‌یه‌كی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه‌".

روونیشی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ "هه‌مووان ده‌زانن گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ و سامانی عێراق ده‌دزرێت".

له‌ به‌رنامه‌كه‌دا پێشكه‌شكاره‌كه‌ جارێكی دیكه‌ پرسیاری "ئایا تۆ كوردی" ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات.

جیزال خوری، ژنه‌ راگه‌یاندنكاری ناسراوی عه‌ره‌ب
جیزال خوری، ژنه‌ راگه‌یاندنكاری ناسراوی عه‌ره‌ب

جیزال خوری، ژنه‌ راگه‌یاندنكارێكی لوبنانی خاوه‌ن ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی فه‌ره‌نسایه‌. له‌ ماوه‌ی ژیانی میدیاییدا ژماره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگ و پڕ بینه‌ری هه‌بووه‌، له‌وانه‌:

* به‌رنامه‌ی "المشهد" له‌ كه‌ناڵی بی بی سی عه‌ره‌بی.

* به‌رنامه‌ی "ستودیو بیروت" له‌ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌.

*به‌رنامه‌ی "بالعربی" له‌ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌.

* به‌رنامه‌ی "حوار العمر" له‌ كه‌ناڵی ئێڵ بی سی لوبنانی.

* به‌رنامه‌ی "مع جیزیل" له‌ كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی.

پۆسته‌ری كوردستان24 له‌ باره‌ی واده‌ی په‌خشی به‌رنامه‌كه‌وه‌
پۆسته‌ری كوردستان24 له‌ باره‌ی واده‌ی په‌خشی به‌رنامه‌كه‌وه‌
پرۆمۆی به‌رنامه‌كه‌
پرۆمۆی به‌رنامه‌كه‌