خۆی گه‌یانده ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وانه‌ی ناو فڕۆكه‌ش پێیان نه‌زانی
K24- هه‌ولێر:
كۆچبه‌رێكی نایاسایی وڵاتی گواتیمالا خۆی له شوێنێكی زۆر سه‌یری فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكادا شاردبووه‌وه و ئه‌و كاته بینییان، كه فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌یامی نیشته‌وه و دواتر راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆچبه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كرا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی گاردیان، كاتێك فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی، كه له وڵاتی گواتیمالاوه گه‌ڕابووه‌وه و له فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌یامی نیشته‌وه، بینرا كه كۆچبه‌رێكی گواتیمالا خۆی له‌ناو كابینه‌ی تایه‌ی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه شاردووه‌ته‌وه و دواتر راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆچبه‌ران كرا، به‌ڵام به‌هۆی هیلاكی له‌ناو كابینه بچووكه‌كه‌ی تایه‌ی فڕۆكه‌كه، گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌ندروستییه‌كه‌ی دڵنیا ببنه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشد كه كه‌ناڵی "WTVJ"ی ته‌له‌ڤزیۆنی، ئاژانسی گومرگ و پاراستنی سنووره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دوای هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی گواتیمالا له كابینه‌ی تایه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌یامی بڵاوكرده‌وه و له ڤیدیۆكه‌دا دیاره، كه ئه‌و هاووڵاتییه زۆر هیلاك و ماندووه.
له دیمه‌نه‌كانی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا دیاره، كه ئه‌و كه‌سه له حاڵه‌تێكی په‌شۆكاویدایه، به‌ڵام زیان به هیچ شوێنێكی نه‌گه‌یشتووه.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاژانسی گومرگ و پاراستنی سنووره‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "ئه‌فسه‌ره‌كانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌یامی كه‌سێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵییان ده‌ستگیركردووه، كه له وڵاتی گواتیمالاوه هاتووه و خۆی له‌ناو كابینه‌ی تایه‌ی فڕۆكه‌دا شاردبووه‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كۆمپانیای "ئه‌مه‌ریكان ئێرلاینز" به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، گه‌شتی ژماره 1182ی كۆمپانیاكه‌یان له شاری گواتیمالاوه بۆ مه‌یامی دوای كاتژمێر 10ی به‌یانی به كاتی ناوخۆیی ئه‌نجامدراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، گه‌شتی نێوان گواتیمالا و مه‌یامی نزیكه‌ی 2 كاتژمێر و نیو ده‌خایه‌نێت.
Stowaway survives flight in wheel well of American Airlines 737 from Guatemala to Miami. https://t.co/Li18wIyiT9 pic.twitter.com/XTk8Bk2gqY
— Breaking Aviation News & Videos (@aviationbrk) November 28, 2021
H.B