زانايان به‌دوای په‌یوه‌ندی نێوان جۆری نوێی كۆرۆنا و ئایدزدا ده‌گه‌ڕێن
K24- هه‌ولێر:
تیمه جیاوازه‌كانی زانایانی بواری ڤایرۆسات له جیهان كه‌وتوونه‌ته كێبڕكێ بۆ گه‌یشتن به زنجیره‌ی ترشی ناوه‌كی (DNA)ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" و هه‌وڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌كان ده‌ده‌ن.
تا ئێستا ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌وه‌یه، كه توێژینه‌وه‌كانی "تۆلیو دی ئۆلیڤێرا"، زانای داتای زینده‌زانی كه دامه‌زراوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له بوهێڵه جینییه‌كان له دوو زانكۆی باشووری ئه‌فریقیا به‌ڕێوه‌ده‌بات، ده‌ریانخستووه، جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" زیاتر له 30 شریتی (DNA) له‌سه‌ر گه‌رده پرۆتینه‌كانی هه‌ن و له كۆپییه ره‌سه‌نه‌كه‌ی "Sars-CoV-2" جیاوازه.
به‌گوته‌ی دی ئۆلیڤێرا، گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له 75%ی توخمه سیفه‌ته‌كانی "Sars-CoV-2"ی هه‌ڵگرتووه، كه له باشووری ئه‌فریقیا دۆزرایه‌وه و دواتریش له هه‌ریه‌ك له بۆتسوانا، هۆنگ كۆنگ و ئیسرائیلیش ده‌ستنیانكرا.
لای خۆیه‌وه زانای بواری جینیوم، یاتیش توراخیا، مامۆستای یاریده‌ده‌ر له ئه‌ندازیاری كاره‌بایی و ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر له زانكۆی كالیفۆرنیا له سان دیێگۆ گوتی: "وادیاره ئۆمیكرۆن زۆر خێرایه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و گواستنه‌وه.. له ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌دا، بووه‌ته جێگره‌وه‌ی گۆڕاوه‌كانی دیكه‌ی كۆرۆنا له باشووری ئه‌فریقیا و پێش جۆری ده‌لتا كه‌وتووه".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه پرۆفیسۆر جیسی بلوم، زانای بواری ڤایرۆسات له ناوه‌ندی فرێد هچینسۆن بۆ توێژینه‌وه‌كانی شێرپه‌نجه له ستایل گوتی: "من له‌و باوه‌ڕه‌دام جۆری نوێی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" زۆرترین كاریگه‌ری بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و دژه‌ته‌نانه ده‌بێت، كه له ئه‌نجامی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رهه‌مهاتوون و مه‌ترسیدارترین ڤایرۆسی كوشنده‌یه كه تا ئێستا بینیبێتمان".
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و ناڕوونییه‌ی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئارادایه، زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه لێكچوونێكی زۆری له‌گه‌ڵ گۆڕاوی جۆری "بێتا"ـدا هه‌یه، كه له ساڵی 2020 هه‌ر باشووری ئه‌فریقیا ده‌ركه‌وت، باوترین شرۆڤه‌ی لۆژیكیش بۆ ئه‌و بابه‌ته ئه‌وه‌یه، كه ڤایرۆسه‌كه له‌شێوه‌ی سه‌نته‌رفیوچێك توانای گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌یه و ده‌توانێت بازدان له‌ناو له‌شی ئه‌و مرۆڤانه‌دا بكات، كه به‌رگری له‌شیان زۆر لاوازه، له‌وانه‌شه ئه‌و كه‌سه به‌ده‌ست ڤایرۆسی كه‌می به‌رگری (ئایدز)ـه‌وه بناڵێنێت، له‌گه‌ڵ بوونی 8 ملیۆن و 200 هه‌زار تووشبووی به ڤایرۆسی ئایدزیش له "كۆماری باشووری ئه‌فریقیا"، كه رێژه‌كه‌ی له‌و وڵاته له هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان به‌رزتره، جه‌نگی باشووری ئه‌فریقیا به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ی جیهان ئاڵۆزتربوو، كه تووشبووانی كۆرۆنا له‌و وڵاته بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر له‌ژێر كاریگه‌ری په‌تاكه‌دا ده‌مانه‌وه، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر له له‌شی ئه‌واندا بمێنێته‌وه.
زانایان دووپاتیان كرده‌وه، راگرتنی گه‌شتكردن یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ هێواشكردنی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن، به‌ڵام چه‌قبه‌ستكردنی ڤایرۆسه‌كه له شوێنی خۆیدا مه‌حاڵه، له‌وباره‌شه‌وه رافی جوبتا، مامۆستای زانسته‌كانی مایكرۆ بایۆلۆجیی كلینیكی له زانكۆی كامبریدج داوایكرد، بۆ ده‌ستنیشانكردنی گۆڕاوی نوێ، پشكنین بۆ سه‌رجه‌م گه‌شتیاران بكرێت، وێڕای شكستهێنانی ئامانجی جینی "S" له سه‌رانسه‌ری جیهان، كه شێوازێكه له شێوازه‌كانی چاودێریكردن و ده‌توانێت ده‌ستنیشانی ئه‌وه بكات، ئاخۆ گۆڕاوێكی نوێ به چ خێراییه‌ك له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو زیاد ده‌كات!.
سه‌رچاوه: "زه گاردیان"
H.B