نرخی نەوت بەرزبووەوە

پێشبینییەکانی کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس نرخی نەوتی بەرزکردەوە
نرخی نه‌وت دابه‌زی
نرخی نه‌وت دابه‌زی

K24 - هەولێر

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە مامەڵەکانی رۆژی هەینی 10 دۆلار دابەزی، لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممە کەمێک بەرزبووەوە، مامەڵەکاران بەدوای دەرفەتی گونجاو دەگەڕێن بۆ مامەڵەکردن، بەڵام تاکو ئێستا بەهۆی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنای ئۆمیکرۆن بە وردی چاودێری بازاڕ دەکەن.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی پێوانەیی لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی 4.2% بۆ 75.77 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بەرێژەی 4.8% بۆ 71.42 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە نرخی نەوت لە مامەڵەکانی رۆژی هەینی بە رێژەی نزیکەی %13 دابەزی، کە ئەوەش گەورەترین دابەزینە لە ماوەی رۆژێکدا لە دوای مانگی نیسانی ساڵی 2020ـەوە. هۆکاری ئەو داکەوتنە بەرچاوەش ترسی وەبەرهێنەرانە لە دەرهاویشتەکانی کۆرۆنای جۆری ئۆمێکرۆن لەسەر بازاڕ و خواست بۆ نەوت.