سلێمانی.. كچە خوێندكارێك لە ناو قوتابخانە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ كراوه‌
سلێمانی
سلێمانی

K24- سلێمانی:

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە كچە خوێندكارێكی تەمەن 17 ساڵان لە ناو پۆلەكەی خۆیدا لە قوتابخانەیەكی ئامادەیی گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای 122، رایگەیاند، خوێندكارەكە تەمەنی 17 ساڵە و بە فیشەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سامان نادر ئاماژەی بەوەشكردووە، تیمەکانی سەنتەری فریاکەوتنی خێرایی 122 و بەڵگەی تاوان بۆ لێکۆڵینەوە لە روودانی رووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی سەرەتایین و تا ئێستاش هۆكارەكەی نازانرێت.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری بوونی چه‌كیش له‌ناو حه‌ره‌می قوتابخانه‌، هیچ زانیارییه‌ك رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، كه‌ قوتابخانه‌ ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌ییه‌ و بردنی چه‌ك بۆ ئه‌و شوێنانه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌.

H.B