بریندارێكی هێرشه‌كه‌ی داعش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه شه‌هیدبوو

K24- هه‌ولێر:
یه‌كێكی دیكه له‌و پێشمەرگانه‌ی هێرشه‌كه‌ی دوو شه‌و به‌ر له ئێستای چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری كوڵه‌جۆ بریندار بوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه شه‌هیدبوو.
موقه‌ده‌م مه‌ریوان ئازاد، ئه‌فسه‌ر له لیوای 5ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كوردستان24ی راگه‌یاند، یه‌كێك له برینداره‌كانی كرده تیرۆرستیه‌كه‌ی داعش له شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28ی ئه‌م مانگه به‌ناوی عومه‌ر تۆفیق، كه له كوڵه‌جۆ كرایه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی شه‌هیدبوو.
شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28ی ئه‌م مانگه، چه‌كدارانی داعش له سنووری كوڵه‌جۆ هێرشی سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كرد و له ئه‌نجامدا 5 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 4ی دیكه‌ش برینداربوون.
H.B