كریستیانۆ: سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ درۆزنه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ به درۆزن وه‌سف ده‌كات، ده‌شڵێت: ئه‌و ئه‌و پیاوه ناوی من بۆ ناوبانگی خۆی و گۆڤاره‌كه‌ی به‌كارهێناوه.
دوای باسكاڵ فێری سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ رایگه‌یاند كه پێشتر كریستیانۆ رۆناڵدۆی پێی گوتووه كه ده‌یه‌وێت ژماره‌ی ناسناوه‌كانی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری له هی مێسی زیاتر بێت.
له‌مباره‌یه‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ به توندی وه‌ڵامی دایه‌وه و ده‌ڵێت: باسكاڵ فێری سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ درۆ ده‌كات من نه‌مگووتووه كه خه‌ونی من ئه‌وه نییه كه ژماره‌ی باڵۆن دۆره‌كانم له هی مێسی زیاتر بێت، ئه‌م پیاوه ناوی من بۆ ناوبانگی خۆی و گۆڤاره‌كه‌ی هێناوه، به‌داخه‌وه كه‌سێك له‌و ئاسته‌دا بێت درۆ بكات، دیسان درۆی به ناوی منه‌وه كردووه له باره‌ی ئاماده‌نه‌بوونم له مه‌راسیمی باڵۆن دۆر، من هه‌میشه به رووحی وه‌رزشی پیرۆزباییم له براوه‌كان كردووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌شڵێت: گه‌وره‌ترین خه‌ون و خواستی من نازناوی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌مه، ئامانجی من ئه‌وه‌یه ببمه نموونه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه یاریزانی تۆپی پێ، خه‌ونی من ئه‌وه‌یه ناوی خۆم به زێڕ له‌سه‌ر لاپه‌ره‌كانی مێژوو جێبهێڵم.