بايدن: ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن جێگه‌ی نیگه‌رانییه نه‌ك تۆقاندن
K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، زنجیره‌ی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا هانمان نادات بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری نوێ و گوتی: "زنجیره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا جێگه‌ی نیگه‌رانییه نه‌ك تۆقاندن".
بایدن گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا ئامێر و پێداویستی ته‌واوی له‌به‌رده‌سته بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا و جه‌ختی له گرنگیی وه‌رگرتنی ژه‌مه ڤاكسینه سه‌ره‌كییه‌كانی دژ به كۆرۆنا كرده‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "راگه‌یاندنی خێرا له‌باره‌ی زنجیره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا زۆر هاوكارمان ده‌بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه" و گوتیشی: "به زانست و خێرایی شه‌ڕی دژ به گۆڕاوه نوێیه‌كه ده‌كه‌ین"، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "جۆره نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه جێگه‌ی نیگه‌رانییه، نه‌ك تۆقاندن و هه‌ڵچوون و دروستبوونی پشێوی".
بایدن ئاشكرایكرد، "رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ستراتیژیه‌تی نوێی وڵاته‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و گۆڕاوه‌كانی راده‌گه‌یه‌نێت".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داواشی له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كرد، هه‌رچی زووه په‌له له وه‌رگرتنی ڤاكسین بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و په‌تایه دابنرێت و جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا گرنگیی زۆر به دابه‌شكردنی ڤاكسین له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات".
بایدن گوتی: ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ی جیهان ڤاكسینی زیاتری بۆ وڵاتان دابینكردووه و گوتی: "ئه‌مه‌ریكا ڤاكسینی دژ به كۆرۆنای بۆ 110 وڵات دابین كردووه" و وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، پێدانی ئه‌و ڤاكسینانه به وڵاتانی دیكه نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی پێویستی ڤاكسینه‌كان بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كه‌م ببێته‌وه و جه‌ختیكرده‌وه، "هاوكارییه‌كانمان بۆ وڵاتانی دیكه له‌سه‌ر حیسابی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی نییه.. پارێزگاریكردن له جیهان، پارێزگاریكردنه له ئه‌مه‌ریكا".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دڵنیاییشی دایه خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی، كه ئامێر و كه‌لوپه‌لی پێویستیان له‌به‌رده‌سته بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه و گوتی: "ڤاكسینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باشترینی سه‌ر ئاستی جیهانن".
به گوته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، "تا ئێستا نزیكه‌ی 71%ی رێژه‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و ئێستا كوتانی منداڵانیش به‌و ڤاكسینه ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا 19 ملیۆن منداڵی ئه‌مه‌ریكی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان هۆشداری ئه‌وه‌یدا، كه ده‌ركه‌وتنی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، هێشتا له ئاستی مه‌ترسییه‌كانی دڵنیا نه‌بوونه‌ته‌وه.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن"، له باشووری ئه‌فریقیا، ژماره‌یه‌ك وڵات گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ ئه‌و وڵاته راگرت، له‌وانه‌ش قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، سعوودیه، كوه‌یت و هۆڵه‌ندا.
H.B