كوردستان24 زانیاری نوێ له باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی داعش بڵاوده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له سنووری قه‌زای كفری چه‌كدارانی داعش په‌لاماری یه‌كه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان دا و پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچی په‌لاماره‌كه‌ی دایه‌وه و له ئاكامدا پێشمه‌رگه‌یه‌كی سه‌نگه‌ری به‌رگری به ناوی محه‌مه‌د مه‌نسوور شه‌هید بوو و 3 پێشمه‌رگه‌ی دیكه بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان24 له سنووری گه‌رمیان رایگه‌یاند، په‌لاماره‌كه له نزیك به‌نداوی باوه‌شاسوار له باكووری شارۆچكه‌ی كفری روویداوه.
گوتیشی: شه‌هید و بریندار له ریزی هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچی توندی په‌لاماره‌كه‌یان داوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه به‌راییه‌كان په‌لاماره‌كه له نزیك گوندی كۆبان بووه، كه ده‌كه‌وێته پشت به‌نداوی باوه‌شاسوار روویداوه.
زانیاری ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه ئاگاداری جووڵه‌ی چه‌كدارانی داعش بوونه و قایمكاریان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان كردووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، فه‌رمانده‌ی لیوای 17ی پێشمه‌رگه، عه‌مید ركن دلێر مه‌حموود رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه شه‌ش چه‌كداری داعشیان به‌دیكردووه، كه به ماتۆڕسكیل هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و به‌و هۆیه‌وه هێزی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری پێویستی كردووه.