دوا گەشتی ئاسمانی بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی بێلارووس دەکرێت
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ هێڵی ئاسمانی عێراق دوا گەشت بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی گیرخواردوو لە بێلارووس دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 30/11/2021، هێڵی ئاسمانی وڵاتەکەی، دوا گەشت بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی گیرخواردوو، لەسەر سنووری بێلارووس و پۆڵەندا ئەنجام دەدات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر، کە بەشی زۆریان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، ئارەزوومەندانە گەڕاندووەتەوە.
پێشتر بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بە هەماهەنگی ئاسانکاریان کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند گەشتێکی ئاسمانی کراوە و زۆر لە کۆچبەران لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.