میلیشیاکانی عێراق: شەڕی کراوە دژی ئەمەریکا بەرپادەکەین

"دەبێ لە وادەی دیاریکراو لە عێراق بکشێنەوە"
ژمارەیەک چەکداری میلیشیاکانی عێراق - ئەرشیف
ژمارەیەک چەکداری میلیشیاکانی عێراق - ئەرشیف

K24 - هەولێر

میلیشیاکانی عێراق هەڕەشەی شەڕی کراوە لە دژی هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن، ئەگەر تاکو کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق نەکشێنەوە.

سەعد سەعدی، سەرکردە لە میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەستەی هەماهەنگی گرووپەکانی بەرگری، تا کۆتایی ئەمساڵ بواریان بە گرتنەبەری رێگەچارەی دیپلۆماتی بە حکومەتی عێراق داوە، بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، بەڵام ئەگەر نەکشێنەوە، ئەوا شەڕی کراوە دژی ئەو هێزانە بەرپادەکەن.

بەگوێرەی رێککەوتنی ستراتیجی نێوان بەغدا و واشنتن، بڕیارە 31ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق بکشێنەوە.

پێشتریش چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، هەندێک لە سەرکردە و بەرپرسانی ئەو گرووپانەش بە گومانن لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمەریکا.