کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی رادەگەیەنێت
K24 – هەولێر
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان کۆتایی بە ژماردنەوەی دەنگی دەستی هێناوە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک ئەنجامەکان رابگەیەنێت، کوردستان24 لە رێگەی سەرچاوەیەک ناوی کاندیدە دەرچووەکان بڵاودەکاتەوە.
بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی، به‌گشتی 22 ملیۆن و 116 هه‌زار و 368 ده‌نگده‌ر مافی به‌شداریكردنیان هه‌بووه، كه له‌و ژماره‌یه 11 ملیۆن و 390 هه‌زار و 755 ده‌نگده‌ری نێره، به‌رێژه‌ی 52%، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 10 ملیۆن و 725 هه‌زار و 613 ده‌نگده‌ری ئافره‌ت مافی به‌شداریكردنیان هه‌بووه، كه ده‌كاته 48%ی به‌شداربووان.
به‌پێی داتاکانی كۆمسیۆن، له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2021، ئه‌وانه‌ی چوونه ده‌نگدان و ده‌نگه‌كانیان له‌ناو سندوقه‌كاندا تۆمار كراوه، 9 ملیۆن و 629 هه‌زار و 601 كه‌س بووه، كه رێژه‌ی به‌شداریكردن ده‌كاته 44%. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ده‌نگی راسته‌قینه 8 ملیۆن و 871 هه‌زار و 612 ده‌نگ بووه، كه ده‌كاته 92%ی ده‌نگده‌ران به گشتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 721 هه‌زار و 979 ده‌نگی پوچه‌ڵیش تۆماركراوه، كه ده‌كاته 8%ی رێژه‌ی به‌شداریكردن به گشتی.
له داتاکانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاتووه، 30 هه‌زار و 10 كه‌س به‌شدارییان له ده‌نگدانی تایبه‌تدا كردووه.