كۆمیسیۆن: گۆانكاری به‌سه‌ر كاندیدانی پێنج كورسیدا هاتووه و یه‌كێكیان له هه‌ولێره
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی 10ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆن گوتی: به پشت به‌ستن به یاسا، له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا كۆمیسیۆن ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی وێستگه‌كانی راگه‌یاند، دواتر ئه‌نجامی وێستگه كراوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای تیروپشك راگه‌یه‌ندرا و به‌شێك له وێستگه‌كان ده‌نگه‌كانیان به ده‌نگ ژمێردرانه‌وه. وێڕای سه‌ختی ئه‌م پرۆسه‌یه، به‌ڵام زۆر به بنچینه‌یی داده‌نرێت بۆ جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان، ته‌نیا پێنج حاڵه‌تی گۆڕانكاری روویداوه. ئه‌وانیش یه‌ك كورسی بووه له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، هه‌ولێر ، كه‌ركووك، به‌سره و به‌غدا.
گوتیشی: راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی قۆناغی كۆتایی پرۆسه‌كه‌یه و ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌خرێنه‌ڕوو، سه‌رجه‌م ژماره‌كانی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، له 25ی نۆڤه‌مبه‌ر، كۆتایی به چاره‌سه‌ری ته‌واوی سكاڵاكان هێنراوه.
ئاشكراشیكرد، له سه‌دا 52 ی ده‌نگده‌رانی نێر و %48یان مێ بوون و زیاتر له 9 ملیۆن كه‌س ده‌نگیان داوه و %44ی رێژه‌ی ده‌نگده‌ران به‌شداریان كردووه.
نوێده‌كرێته‌وه..