وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: بەمزووانە ئاوەڕۆی زه‌وییه‌كانی 8ـی حه‌سارۆك جێبەجێ دەكرێت
K24 – هه‌ولێر:
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، دابەشكردنی زەوی بە گوێرەی لیستێكی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراونەوە دەبێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بەكاری پێویست هەڵدەستێت.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیگه‌یاند، كاركردن بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ زه‌وییه‌كانی كەرتی 8ـی حەسارۆك بەردەوامە، نەخشەی ئاوڕۆی بۆ داڕێژراوە و بەمزووانە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەوە.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی روونیكرده‌وه، نەخشەی ئاوەڕۆ بۆ زه‌وییه‌كانی كه‌رتی 8ـی حه‌سارۆك ته‌واو بووه، خەریكە دەچێتە بواری جێبەجێكردن، وێرای ئەوە سەرەبلۆكەكانیش دادەنرێن بۆ ئەوەی پێدانی مۆڵەتی دروستكردنی خانووبەرە جێبەجێ بكرێت.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌یپێكرد، دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و كەم ئەندامانی سەنگەر بە گوێرەی لیستێك دەبێت كە لەلایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لە هەموو پارێزگا و شار و شارۆچكەكان ئامادە كراوە و وەزارەتی شارەوانیش بۆ دابەشكردنی زەوی بە كاری پێویست هەڵدەستێت.