واشنتن: بۆ به‌رگری له ئۆكرانیا به‌رپه‌رچی رووسیا ده‌ده‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌گه‌ری هێرشكرنه سه‌ر ئۆكرانیا، هۆشداری تووندی داوه‌ته رووسیا، له‌به‌رامبه‌ردا مۆسكۆ هه‌بوونی ناتۆی له‌سه‌ر سنووره‌كان به‌هێڵی سوور وه‌سفكرد.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نتۆنی بلنكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆی له به‌رامبه‌ر جوڵه‌كانی رووسیا له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا ده‌ربڕی، بلنكن رایگه‌یاند، هه‌ر هێرشێكی مۆسكۆ بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ره‌نجامی خراپی ده‌بێت.
بلنكن راشیگه‌یاند، واشنتن چاودێری جوڵه‌كانی سه‌ر سنووری ئۆكرانیا ده‌كات، پێی وایه رووسیا ده‌یه‌وێت كێشه و ناسه‌قامگیری له‌و ناوه دروست بكات.
بلنكن پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی هاوپه‌یمان له ناتۆ ده‌ربڕی، ئه‌مه له كاتێكدایه كه رووسیا سوپاكه‌ی له سه‌ر سنووری ئۆكرانیا كۆكردووه‌ته‌وه، ده‌گوترێ نیازی هێرشكردنی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه مایكۆ هاس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، په‌یامی تووند ئاڕاسته‌ی مۆكسۆ ده‌كه‌ین، به رووسیا راده‌گه‌یه‌نین، ناتۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه ئۆكرانیا بپارێزێت.
یه‌نس ستولتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند، یه‌كێك له نه‌ریته‌كانی ناتۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیستمه داپڵوسێنه‌ره‌كان و دكتاتۆره‌كانی هاوشێوه‌ی چین و رووسیایه.
ستولتنبێرگ راشیگه‌یاند، ئه‌ندامانی ناتۆ به‌رده‌وامن له پێشخستنی سیستمی به‌رگری وڵاتانی هاوپه‌یمان، بوونی ناتۆ له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بۆ به‌رگرییه، نه‌وه‌ك بێزاركرن.
سبه‌ی سێشه‌ممه 1ـی دیسێمبه‌ر، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له لاتیڤیا له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سوپای رووسیا له سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا كۆده‌بنه‌وه، جیا له گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرسی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا، كه داوای په‌نابه‌ری له وڵاتانی ئه‌وروپایی ده‌كه‌ن.
له ئێستادا 115 هه‌زار سه‌ربازی رووسی له سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا كۆبوونه‌ته‌وه، به چه‌ك و ئالیاتی جیاواز ئاماده‌ن هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و وڵاته، ژماره‌یه‌ك وڵاتانی جیهان هۆشدارییان داوه‌ته پووتن كه ئه‌م كاره نه‌كات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ڤلادیمێر پووتن سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، بوونی ناتۆ له سه‌ر سنووره‌كانی رووسیا هه‌ڕه‌شه‌یه، فراوانكردنی ژێرخانی ناتۆ له‌سه‌ر سنووره‌كانی رووسیا هێڵی سووره.