"له سه‌دا 80ـی ده‌قی رێكه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران كۆتایی هاتووه"
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی بڵاویكرده‌وه، به رێژه‌ی %80ـی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌قی رێكه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران كۆتایی هاتووه.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه راشیگه‌یاند، له‌كاتی هه‌ره‌سهاتنی گفتوگۆكان، تاران بژارده‌ی دیكه‌ی له‌به‌ر ده‌سته، له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئامانج له به‌شداریكردنی تاران له كۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌ننا، جێبه‌جێكردنی ته‌واوی به‌نده‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌یه، بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئابووری و بازرگانی.
له په‌راوێزی دانیشتنه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران، به‌رپرسێكی ئێرانی بۆ رۆیته‌رز ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن، بژارده‌ی دیكه له‌به‌ر ده‌ستن، كه لایه‌نه‌كانی به‌شداربوو ئه‌وه ده‌زانن.
ئه‌و سه‌رچاوه روونیكرده‌وه، پێشكه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به گفتوگۆكانی ڤییه‌ننا پێویستی به‌وه هه‌یه كه گره‌نتی به پرسی هه‌ڵگرتنی ئابڵوقه‌كان بدرێت.
جه‌ختیكرده‌وه، له ڤییه‌ننا پرسی ئه‌منی و سیاسی گفتوگۆیان له‌باره‌وه ناكرێت، ئه‌وله‌ویه‌ت هه‌ڵگرتنی سزاكانه، هه‌موو رێكه‌وتنێكیش ره‌ت كراوه ده‌بێت ئه‌گه‌ر دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تاران بێت.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، ئامانج له گفتوگۆكانمان جێبه‌جێكردنی ته‌واوی به‌نده‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌یه، جیا له‌وه‌ش هه‌وڵدانه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كان.