پارتی: دوو كورسیی ئیستحقاقی كاندیدانمان به تاڵان براون و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا، پارتی دیموكراتی كوردستان دژایه‌تی خۆی بۆ گۆڕانی ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و له‌ده‌ستدانی دوو كورسی په‌رله‌مانی ده‌ربڕی.
مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێستی پارتی له باره‌ی راگه‌یاندنی ئه‌مڕۆی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان خسته‌ڕوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی پارتیدا هاتووه: "دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بۆمان دەرکەوت دوو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دوو کاندیدی پارتیمان بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون".
گوته‌بێژی پارتی ئاشكراشیكردووه، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆده‌بێته‌وه و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "بۆیە لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین".