وه‌زیری ناوخۆ: كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی زۆری به رۆڵی ئافره‌ت داوه
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نه‌ك ته‌نیا له ئاستی عێراق، به‌ڵكو له ئاستی ناوچه‌كه و زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ره‌وشی ئافره‌تانی هه‌رێمی كوردستان جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكه كه به گرنگییه‌وه سه‌یری تواناكانی ئافره‌تی كورد كراوه.
وه‌زیری ناوخۆ راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دۆخی ئه‌منی و ئابووری سه‌قامگیر نه‌بێت، نه‌ك ئافره‌ت، به‌ڵكو ته‌واوی كۆمه‌ڵگه له تووندوتیژیدا ده‌ژین، هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ كه ده‌بینین بوونی داعش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه.
وه‌زیری ناوخۆ ده‌شڵێت، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان كه ده‌ڵێین داعش هێشتا مه‌ترسین، به به‌ڵگه هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه ئه‌و قسه ده‌كرێت، زۆر گرنگه بیر له چاره‌سه‌ری ره‌گ و ریشه‌یی گرفته‌كان بكه‌ینه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆ جه‌ختیكرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌م به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی گرنگی زۆری به رۆڵی ئافره‌ت داوه، بۆ ئه‌مه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منی، دادوه‌ری، وه‌زیره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی ئافره‌تانن، كه ئه‌مانه رووی گه‌شی هه‌رێمی كوردستانن.