هیگواین ده‌چێته لیڤه‌رپوول
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری ده‌یلی میره‌ری بریتانیا، یۆرگن كلوب، راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول بۆ چاودێریكردنی گۆنزالۆ هیگواین له یاریی نێوان ئارجێنتینا و چیللی له كۆپا ئامێریكا ئاماده بووه و له‌وێش چاوی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی هیگواین كه‌وتووه.
گۆنزالۆ هیگواینی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلی پێشكه‌ش كرد و به 36 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی سێریای ئه‌ی گرت.
هیگواین گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2012 له یانه‌ی ریڤه‌ر پلێت هاته ریال مه‌درید، دواتر هاوینی 2010 جانتاكه‌ی له مه‌درید پێچایه‌وه و له‌سه‌ر داواكاری دیێگۆ ماڕادۆنا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ناپۆلی كرد.