له‌به‌غدا باوكێك كچه‌كانی خۆی ده‌فرۆشێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له به‌غدا پیاوێك دوو كچه‌كه‌ی خۆی به بڕی 6هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشێته باندێكی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستگیر ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیس باوكێكیان له به‌غدا ده‌ستگیركردووه، خه‌ریك بوو دوو كچه‌كه‌ی (كه له ژێره‌وه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵین)، به بڕی 9 ملیۆن دیناری عێراقی كه ده‌كاته (6000) هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بفرۆشێته بانده‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق راشیگه‌یاند، پێشتر ئه‌و پیاوه كوڕێكی شیره‌خۆره‌ی خۆی به‌و بانده فرۆشتووه، دواتر هه‌وڵیداوه دوو كچی دیكه‌شی بفرۆشێت كه ته‌مه‌نی یه‌كێكیان 12 و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان 13 ساڵه، پۆلیسی ده‌ستگیری كردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدڕاڵ روونیكرده‌وه، تیمێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانیكردن به مرۆڤی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پۆلیسی عێراقی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و دۆسییه‌یه كۆكردبووه‌وه، له رێگه‌ی بۆسه‌یه‌كه‌وه ئه‌و باوكه‌ی ده‌ستگیر كرد و پڕۆسه‌ی كڕین و فرۆشتنه‌كه هه‌ره‌سیپێهات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌یپێكرد، 27 باندی بازرگانیكردن به مرۆڤ له عێراقدا هه‌ن، كه بازرگانی به لاشه و پێكهاته‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه روانگه‌ی پاراستنی قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌وانه‌ی بازرگانیان پێوه كراوه، رێزیان لێبگیرێت و هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی پێداویستی ژیانیان بۆ دابین بكرێت، جیا له‌وه‌ش له رووی ده‌روونییه‌وه هاوكاری بكرێن و هه‌لی خوێندن و چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ دابین بكرێت.