ده‌ركه‌وتنی ئۆمیكرۆن پێدانی ژه‌می سێییه‌می ڤاكسین خێراتر ده‌كات

"پێویسته‌ هه‌موو ته‌مه‌نێك سێیه‌م ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرێت"
پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان
پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

سەنتەری خۆپارێزی و کۆنترۆڵی نەخۆشییەکانی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن پێویستە هاووڵاتیان ژەمی سێیەمی ڤاکسین وەربگرن.

پێشتر سەنتەرەکە پێشنیازی ژەمی سێیەمی تەنیا بۆ کەسانی نەخۆش و بەتەمەن دەکرد، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی گۆڕاوی کۆرۆنا پێشنیازی ئەوە دەکەن، هەموو کەسێک لە سەروو تەمەنی 18 ساڵیەوە ژەمی سێیەم وەربگرێت.

سەنتەرەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هیواخوازین هەموو ئەوانەی تا ئێستا هیچ ژەمێکی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، بەپەلە وەریبگرن تاکو بەرگریان بەهێز بێت.

هاوکات بەڕێوبەری دامەزراوەی تەندروستی نیشتمانی ئەمه‌ریکا له‌بارەی وەرگرتنی ڤاکسین ئاشكرای كرد، ئێمە بۆ گۆڕاوی دەلتاش داوامان دەکرد، خەڵك زیاتر خۆیان بپارێزن و ڤاکسین وەربگرن، بەڵام ئێستا کە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنیشی هاتووه‌تە سەر و مەترسییەکی زیاتری دروستکردووە، داوامان ئەوەیە نەك تەنیا 2 ژەم، بەڵکو 3 ژەمی ڤاکسینی كۆرۆنا وەربگرن.

زنجیره‌ی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە ئەفریقیای باشوور سەریهەڵداوە، مەترسییەکی گەورەی لەسەر جیهان دروستکردووە، بەو هۆیەوە چەندین وڵات قەدەغەی گەشتکردنیان بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵپه‌ساردووه‌.