چی له‌باره‌ی مێرووله‌ و گیانله‌به‌ره‌ بچووكه‌كانه‌وه‌ ده‌زانی؟

تا ئێستا 925 هەزار جۆری مێرووله‌ دۆزراوەتەوە
ئێستا 925 هەزار جۆری مێرووله‌ دۆزراوەتەوە
ئێستا 925 هەزار جۆری مێرووله‌ دۆزراوەتەوە

K24 - هه‌ولێر:

تا ئێستا مێروولەکان وەك بوونەوەرێکی بێ هەست و سۆز تەماشا کراون، وەک بڵێی رۆبۆتێك بن، بوون و نەبوونیان وەك یەك بن، به‌ڵام زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، مێشوولەی وا هەیە، ماوه‌ی دوو  رۆژ بێتاقەت ده‌بێت، قالۆنچەش هەندێک جار لە خۆشیا هەڵدەفڕێت.

زانیان ده‌ڵێن دوای چەندین ساڵ لە توێژینه‌وه‌، ئێستا بەڵگەی تەواومان لەبەردەستە، کە مێروولەکانیش ئەزموونی چەندین هەست و سۆز و باری دەروونی جیاوازیان هه‌یه‌.

له‌ توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر گیانله‌به‌ر بچووكه‌كان كراوه‌، زانایان ئاشكرایان كردووه‌، هەندێکجار مێرووله‌ لە خۆشیا گەشکە لێیان دەدات، هه‌ندێك جاری دیکەش هه‌یه‌، كاتێك رووداوێکی ناخۆشیان بەسەر دێت و لە دەسەڵاتیاندا نییە چارەسەری بکەن؛ تووشی خەمۆکی دەبن، هەر وەک هەموو گیانله‌به‌ره‌ شیردەرەکانی دیكه‌ هەستی ترس، گەشبینی، ئازار، خەفەت و بێتاقەتیان بۆ رابردوو هەیە.

هەندێك توێژینه‌وه‌ دەریانخستووە، تەنانەت ئەو مێشوولانەی لە ناو تورشیاتدا هەن، چاودێری مێشوولەکانی هاوەڵیان دەکەن، ئه‌گەر شتێك نەزانن، لێیانەوە فێر دەبن.

مێروولەکان وەک ئێمە دڵ و مێشك و ریخۆلە و گەلێک ئەندامی دیکەی هاوشێوەیان هەیە، تاوەکو ئێستا 925 هەزار جۆری مێرووله‌ دۆزراوەتەوە.