داپیرهكان نهوهكانیان له رۆڵهكانیان خۆشتردهوێت؟
K24 - ههولێر:
زۆر کەس باس لەوە دەکەن، هەست دەکەن دایکیان منداڵەکەیانی لە خۆیان خۆشتردهوێت، هەرچەندە ئەم بیرکردنەوەیە تا ئێستا تەنیا گومانێک بووە، بەڵام ئەمڕۆ بهگوێرهی توێژینهوهیهك، پێدەچێت ئەو گریمانەیە راست بێت و تێبینی دایكان لهجێی خۆی بێت.
توێژهرانی "جۆرناڵی پڕۆسیدینگس" توێژینهوهیهكیان لەسەر 50 ئافرهت کردووە، كه داپیرەن و نهوهیان ههیه، ئهوانه خراونەتە ژێر پشکنینی "MRI" و کۆمەڵێك وێنەیان پیشانداون، وەك وێنەی کچەزا و کوڕەزاکانیان، لهگهڵ وێنەی منداڵێك، کە نایناسن و وێنەی کەسێکی دیكهی پێگەشتوو.
له توێژینهوهكه دەرکەوتووە، کاتێك داپیرەکان وێنەی نەوەکەیان بینیوە، کاردانەوەیەکی سەرنجڕاکێش لە مێشکیاندا روویداوە و بڕێکی زیاتر لە خوێن و ئۆکسجین بۆ چەند بەشێکی دیاریکراوی مێشکیان رۆشتووە، لە کاتێکدا بۆ وێنەکانی دیکە ئەمە رووینەداوە. ئەم ئەنجامە بۆ توێژهرهكان تا رادەیەگ چاوەڕوانکراوبووە، چونکە کەسەکانی دیکە نەناسراوبوون لای داپیرەکان.
توێژهران دواتر تاقیکردنەوەکەیان دووبارە کردووەتەوە و ئەمجارە وێنەی منداڵەکانی خۆیان لەگەڵ نەوەکانیان نیشانی داپیرەکان داوە، بە سەرسوڕمانەوە گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی، کاتێک داپیرەکان وێنەی نەوەکانیان بینیوە، ئەو بەشەی مێشکیان، کە بەرپرسە لە هەست و سۆز چالاکتربووە، بهراورد بەو کاتەی وێنەی کچ و کوڕەکانی خۆیان بینیوە. بەمەش هۆکاری زانستی پشت ئەو پەیوەندییە توندوتۆڵەی نێوان داپیره و نەوەکانیان بۆ روونبووەتەوە.