تۆماس مۆلەر: رۆژی چوارشەممەی داهاتوو تۆڵەی لیڤادنۆڤسکی لە بارسێلۆنا دەکەینەوە

باڵۆن دۆر
باڵۆن دۆر

تۆماس مۆلەر بەڵێن دەدات تۆڵەی ئەو زوڵمە بکەنەوە کە رۆژی دووشەممە لە دابەشکردنی باڵۆن دۆری ئەمساڵ لە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کرا و دەڵێت 'هەمان سیناریۆی ساڵی 2013 دووبارە بووەوە'.

تۆماس مۆلەر یاریزانی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشن لە هەژماری خۆی لە Linkedin لەبارەی باڵۆن دۆری ئەمساڵ نووسیویەتی 'بەداخەوە باڵۆن دۆری ئەمساڵ زۆر بێ هیوای کردم، بەداخەوە هەمان ئەو سیناریۆیە دووبارە بووەوە کە ساڵی 2013 لەگەڵ ریبیری روویدا، بەڵام ئەوە دەبێتە پاڵنەرێکی باش بۆ ئێمە بۆ ئەوەی ئەم وەرزە نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنین و پیشانی هەموو جیهانی بدەین تۆپی پێی ئەڵمانی دەتوانێت چی بکات، یەکەم هەنگاویشمان بۆ سەڵماندنی ئەمە یاریی داهاتوومان دەبێت بەرامبەر بارسێلۆنا'.

رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لەدوایین یاریی قۆناخی کۆمەڵەکان لە ئالیانز ئارینا دەبێتە میوانی بایرن میونشن، لەکاتێکدا بلاوگرانا پێویستی بە بردنەوەیە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی 16 بەڵام بایرن سەرکەوتنی بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی پێنجەم بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەر کردووە.

بایرن میونشن دوایین سێ یاریی لە بارسێلۆنا بردووەتەوە کە وەرزی رابردوو لە یارییەکی مێژووییدا باڤارییەکان 8-2 لە بارسێلۆنایان بردەوە.