بەفر و بایەکی بەهێز روو لە رووسیا دەکات

نزیكه‌ی 70 ساڵە ئەو بایە بەهێزە رووسیای نەگرتووەتەوە
مۆسکۆ
مۆسکۆ

K24 – مۆسکۆ

بەفربارین و بایەکی بەهێز روو لە رووسیا کردووە، کە لە 69 ساڵی رابردوودا، ئەو بایە بەهێزە لەو وڵاتە نەبووە.

پەیامنێری کوردستان24 لە مۆسکۆ رایگەیاند: "ئەو  بایە بەهێزەی ئێستا لە مۆسکۆ هەتە لە 69 ساڵی رابردوودا نەبووە، خێرایەکەی 20-22 کم لە چرکەیەکدا، کە بەھۆیەوە زۆربەی پارک و باخچەی ئاژەڵان لە شاری مۆسکۆ داخراون، ھەروەھا ئەم با بەھێزە زیاتر لە 160 داری ھەڵکەندوون و زیانی بە 90 ئۆتۆمبێل گەیاندووە، ئەمە جگە لەوەی 40 گەشت فڕۆکە، لە فرۆکەخانەکانی مۆسکۆ  راگیراون".

ئاماژەی بەوەشکرد: "بارودۆخی سەختی کەشوهەوا نەک تەنها لە مۆسکۆی پایتەخت، بەڵکو لە (ڤلادیڤەستۆک- رۆژهەڵاتی دوور) و لە کریمیا بەدی کراوە، و لە شاری پیتەربورگ، بەفربارین رۆژێک زووتر لە مۆسکۆ دەستیپێکرد".

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "بەھۆی با و بەفربارین لە 13 ھەرێمی رووسیا زیاتر لە 90 ھەزار کەس بێ کارەبا بوون".