زانكۆی ئۆكسفۆرد زانیاری له‌سه‌ر ئۆمیكرۆن ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
زانكۆی ئۆكسفۆرد رایگه‌یاند، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی ئێستا كاریگه‌رییان به‌رامبه‌ر به زنجیره‌ی نوێیه‌كه‌ی گۆڕاوی كۆرۆنا نه‌بێت، كه به ئۆمیكرۆن ناسراوه.
زانكۆی ئۆكسفۆرد جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا له ساڵی رابردووه‌وه تا ئێستا كاریگه‌ری باشیان بۆ ئه‌و زنجیره گۆڕاوانه‌ی كۆرۆنا هه‌بووه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نییه، كه ڤاكسینه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئۆمیكرۆن نه‌بێت.
كۆمپانیاكانی درووستكردنی ده‌رمان په‌له‌یانه بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسین و ده‌رمانی چاره‌سه‌ری بۆ ئۆمیكرۆن دابین بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئاماژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن، ئۆمیكرۆن زۆر به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیانیارییه‌كان، كۆمپانیاكانی درووستكردنی ده‌رمان ده‌ڵێن تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ڤاكسینی كۆرۆنا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی ده‌وێت، تا بزانن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئۆمیكرۆن چه‌نده.
زانكۆی ئۆكسفۆرد به‌شداری له توێژنه‌وه‌یه‌ك كردووه، كه په‌ره به ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ده‌ن، تا ئۆمیكرۆن به ئامانج بگرێت و بتوانێت رووبه‌ڕووی ئه‌و زنجیره گۆڕاوه نوێیه‌ی كۆرۆنا ببێته‌وه.
كۆمپانیای فایزه‌ریش رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینی كۆرۆنا چه‌نده، پێویستیان به دوو تا سێ هه‌فته هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆمپانیای مۆدێرنا ئاشكرایان كرد، به‌هۆی ته‌نۆچكه‌ی زۆره‌وه، پێویست ده‌كات ڤاكسینێكی نوێی بۆ درووست بكرێت.