ده‌ربه‌ندیخان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا تووشی قورسترین شكست بوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان چوار یاری به‌ڕێوه‌چوون، ده‌ربه‌ندیخان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا له نێو یاریگه‌ی خۆی تووشی قورسترین شكست بوو، یانه‌كانی برایه‌تی، هه‌ندرێن و دهۆك له دوایین خوله‌كانی یارییه‌كه له شكست رزگاریان بوو.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ هه‌ندرێن
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر نه‌یتوانی سوود له دواخرانی یارییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی وه‌ربگرێت و له دوایین خوله‌كی یارییه‌كه دوو خاڵیان له‌ده‌ست دا، كوڕانی سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان له نیوه‌ی یه‌كه‌م به گۆڵێكی فه‌رهه‌نگ وریا له خوله‌كی 11 پێشبكه‌ون. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، محه‌مه‌د هاوار ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ندرێن یه‌كسان كرده‌وه و یانه‌كه‌ی له یه‌كه‌مین شكستی ئه‌م وه‌رزه رزگار كرد.
نه‌ورۆز ـ سه‌یدسادق
ئه‌م دوو یانه‌یه هه‌فته‌ی رابردوو یارییه‌كانیان دواخرا، نه‌ورۆز سوودی له‌م دواخستنه وه‌رگرت و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر سه‌یدسادق تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م، رێباز ئیسماعیل یاریزانی یانه‌ی سه‌یدسادق گۆڵێكی به هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمار كرد و نه‌ورۆز به گۆڵێك پێشكه‌وت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌م لێ بدات، سه‌یدسادق ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی دووه‌م، نه‌ورۆز دوای ته‌نیا 2 خوله‌ك له رێگه‌ی دیلمان رۆكان گۆڵی دووه‌می له دژی سه‌یدسادق تۆمار كرد. دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌نیا 3 خوله‌كی دیكه به دیاریكراوی له خوله‌كی 50 كاروان باپیر ناوه‌راستكاری نه‌ورۆز گۆڵی سێیه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و به ته‌واوه‌تی ئه‌ركی سه‌یدسادقی سه‌ختر كرد.
له خوله‌كی 93ـی كۆتایی یارییه‌كه یانه‌ی نه‌روۆز له رێگه‌ی ره‌مه‌زان قادر گۆڵی چواره‌میشی تۆمار كرد و فێستیڤاڵی گۆڵكردنی تۆمار كرد و سه‌یدسادقی تووشی قورسترین شكست كرد له‌م وه‌رزه.
سۆران ـ دهۆك
یانه‌ی سۆران دووه‌مین هه‌فته‌یه له‌سه‌ریه‌ك رووبه‌ڕووی نوێنه‌ره‌كانی بادینان ده‌بێته‌وه، له یاریی رابردوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له زاخۆی برده‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیان خاڵێكیان له یانه‌ی دهۆك وه‌رگرت.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م سۆران و دهۆك هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه دوو گۆڵ له یارییه‌كه تۆمار كران، سه‌ره‌تا سۆران ده‌ستی خۆی وه‌شاند و له خوله‌كی 81 به گۆڵێك پێشكه‌وت، دواتر له خوله‌كی 87 دهۆك ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
ده‌ربه‌ندیخان ـ چه‌مچه‌ماڵ
ده‌ربه‌ندیخان له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی چه‌مچه‌ماڵی كرد، یاریی نێوان ئه‌م دوو یانه جه‌ماوه‌رییه هه‌میشه زۆرترین چاوی میدیایه‌كان و هانده‌رانیان له‌سه‌ره.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م چه‌مچه‌ماڵ به گۆڵێكی سه‌فین ئه‌مین پێشكه‌وت و یارییه‌كه له‌م نیوه‌یه‌دا به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
دواتر له ناوه‌راستی نیوه‌ی دووه‌م ئاكۆ نووری گۆڵی دووه‌میشی بۆ چه‌مچه‌ماڵ زیاد كرد و دۆخی ده‌ربه‌ندیخانی له نێو یاریگه‌ی خۆی قورس‌تر كرد.
له خوله‌كی 88ـی كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش جیهان هاشم گۆڵی سێیه‌می بۆ چه‌مچه‌ماڵ كرد و به ته‌واوه‌تی ده‌ربه‌ندیخانی له نێو یاریگه‌ی خۆی شۆك كرد و یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ كۆتایی هات، به‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له مێژوودا ده‌ربه‌ندیخان له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌م ئه‌نجامه قورسه بدۆڕێت.
برایه‌تی ـ شێروانه
یانه‌ی برایه‌تی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداریی شێروانه‌ی كرد، سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت له دوایین خوله‌ك له شكست رزگاریان بوو.
محه‌مه‌د جه‌لال به‌رگریكاری شێروانه له نیوه‌ی یه‌كه‌م تیپه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی دووه‌م یارییه‌كه ناسڕ عومه‌ری به‌رگریكاری پیشه‌گه‌ری ئێرانی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ برایه‌تی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.