وه‌زاره‌تی كاره‌با داوا له‌ به‌غدا ده‌كات له‌ كۆنفڕاسه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وزه‌ به‌شدار بن

"جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژە لە ناوچەكانی ماددەی 140 داوایه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو"
هه‌ردوو وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان و عێراق
هه‌ردوو وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان و عێراق

K24 - هه‌ولێر:

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه‌، رایده‌گه‌یه‌نێت، كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا بە یاوەری شاندێكی وەزارەت لە بەغدا لەگەڵ عادل كەریم وەزیری كارەبای عێراق كۆبووه‌وه‌.

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، لە كۆبوونەوەی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، بەدواداچوون بۆ ئەو پرس و بابەتانە كرا كە لە سەردانی پێشتر بۆ لای وەزیری کارەبای عێراق گفتوگۆی لەبارەوە كرابوو، لەوانە چۆنییەتی سوود وەرگرتن لەتواناكانی یەكتر، جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژە لە ناوچەكانی ماددەی 140 و بەهێزكردنی گواستنەوەی كارەبا.

وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوانی هه‌ردوو وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان و عێراق، داوا كرا ژمارەیەك پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە رێگەی گازی بەفیڕۆچووی كێڵگە نەوتییەكان جێبه‌جێ بكرێت، هاوشێوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای گەرمیان، جیا له‌ دابینكردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم و بەشداریكردنی وەزارەتی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە كۆنگرە و كۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەكانی وزە و هەنگاوەكانی جێبەبەجێكردنی چەند وێستگەیەكی گواستنەوەی كارەبا لە شێخان و چەند ناوچەیەكی دیكە.