له‌باره‌ی پێدانی پاره‌ی ئاو روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

"بۆ ئەوەی چیتر موزایەدە بە هاووڵاتییانەوە نەكرێت، بە ڕاشكاوی ڕایدەگەیەنین کە هیچ هاوبەشێكی ئاو پارەی زیادەی لێ وەرناگیرێت"
له‌باره‌ی پێدانی پاره‌ی ئاو روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
له‌باره‌ی پێدانی پاره‌ی ئاو روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هه‌ڵه‌ی پسووله‌ی كرێی ئاو بڵاو كرده‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە هاووڵاتیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو بكه‌ن و له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕوونكردنەوەی پێویستیان پێدەدرێت.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

ڕوونكردنەوه‌

هەر هاووڵاتییەك كاتێك هەست دەكات هەڵەیەك لە پسوولەی کرێی ئاو یان خوێندنەوەی پێوەرەكەی هەیە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو بكات و ڕوونكردنەوەی پێویستی پێدەدرێت و كێشەكەشی بۆ چارەسەر دەكرێت.

بۆ ئەوەی چیتر موزایەدە بە هاووڵاتییانەوە نەكرێت، بە ڕاشكاوی ڕایدەگەیەنین کە هیچ هاوبەشێكی ئاو پارەی زیادەی لێ وەرناگیرێت و ئەوەی ئەو جۆرە بانگەشەیەش دەكات، بۆ موزایەدەی سیاسییە و دوورە لە ڕاستی.

لەو سۆنگەیەوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین كە هەر هاوبەشێكی ئاو ئەگەر هەرچەندیش ئاو بەكاربهێنێت و پارەیەكی زۆریشی بۆ بێتەوە، بۆ هەر مانگێك لە (45 هەزار دینار) زیاتری لێ وەرناگیرێت، وەك نموونە، ئەگەر هاوبەشێكی ئاو لە ماوەی مانگێكدا تەنانەت بە بەهای زیاتر لە 100 هەزار دیناریش ئاو بەكاربهێنێت، تەنیا 45 هەزار دینار دەدات، بەدەر لەوە هەر چییەك بگوترێت، ڕاست نییە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر