محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌ یه‌كه‌مین خه‌ڵاتی ئه‌مساڵ بێبه‌ش ده‌بێت

محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول
محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول

فيدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا بڕیاریداوە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان نەبەخشێت بەڵام خەڵاتێکی نوێ بە محەمەد سەڵاح دەدات.

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەفریقا نابەخشێت دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بەهۆی کۆرۆنا خەڵاتەکە بە هیچ یاریزانێک نەدرا.

نەبەخشینی ئەم خەڵاتە گورزێکی گەورەیە بەر محەمەد سەڵاحی میسری دەکەوێت چونکە ئەم یاریزانە نزیکترین بەربژێرە بۆ ئەوەی خەڵاتەکە بباتەوە.

دوایین جاریش کە ئەم خەڵاتە بەخشرا لە 2019 بوو ئەو کاتە سادیۆ مانێی ئەستێرەی لیڤەرپوول خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، بەڵام لە ساڵانی 2017 و 2018 سەڵاح توانیبووی ئەم خەڵاتە بباتەوە.

محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ئه‌یلوولی ساڵی 2011 یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی میسر ده‌كات، له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی له‌ كۆی 73 یاری، 43 گۆڵی كردووه‌، ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له‌ كۆی 18 یاری، 17 گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه‌.