به ڤیدیۆ.. شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران و تاڵیبان ببینه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه.
له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌كی قورس و مامناوه‌ند به‌كارهێنراوه و هێزه‌كانی ئێران له هه‌ندێك شوێن ناچار به پاشه‌كشێ كراون.
ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه، ئه‌فسه‌رێك و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئێرانیان به دیل گرتووه و ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خاڵی پشكنین له ناو سنووری ئێران‌دا.
بۆ بینینی شه‌ڕه‌كه سه‌ردانی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
ڤیدیۆی چه‌كدارانی تاڵیبان كه دوای شه‌ڕه‌كه سوپاسی خوا ده‌كه‌ن