ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت په‌نابه‌ر چۆن بێت؟
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
بۆ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان گرنگه په‌نابه‌ر چۆن بێت، چونكه له ئێستادا ئه‌مه‌ریكییه‌كان حه‌ز به هاتنی په‌نابه‌ر ناكه‌ن و له نوێترین راپرسیدا 20%ـی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان په‌نابه‌ر وه‌رگرێت.
هه‌میشه مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ر یان كۆچبه‌ر له ئه‌مه‌ریكا زۆرترین گفتوگۆ هه‌ڵده‌گرێت چونكه كۆچبه‌ر یان په‌نابه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی توندی هه‌یه به زۆر مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه هه‌ر له ئابووری و كه‌لچه‌ره‌وه تا یاسایی.
بۆ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان گرنگه كه بزانن ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی دێته ئه‌مه‌ریكا ئامانجی چییه یان ده‌یانه‌وێت بزانن په‌نابه‌ر چۆن بێت چونكه به سروشت ئه‌مه‌ریكا خۆی له‌سه‌ر په‌نابه‌ر یان كۆچبه‌ر بنیاتنراوه، ئه‌و سپی پێسته‌ی ئه‌مڕۆ خۆی به خاوه‌نی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت، به هه‌مانشێوه باپیره گه‌وره‌ی له ئه‌وروپاوه كۆچی كردووه.
له ئێستادا ئه‌مه‌ریكاییه‌كان حه‌ز به هاتنی كۆچبه‌ر ناكه‌ن بۆ وڵاته‌كه‌یان، به‌پێی راپرسییه‌كی كه‌ناڵی سی بی سی نیوز یه‌ك له‌سه‌ر پێنج ـی ئه‌مه‌ریكییه‌كان واته 20% حه‌ز به هاتنی په‌نابه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌ڵام راپرسییه‌كه ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه رێژه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه 58%یه پێیان باشه كۆچبه‌ر بێته وڵاته‌كه‌یانه‌وه، به‌ڵام له ژێر یاسایه‌كی توند و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و نیشتمانی ئه‌مه‌ریكادا بێت نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوودا كراوه.
ئه‌م به‌شه گه‌وره‌یه له توێژینه‌وه‌كه به هه‌ندی وه‌رده‌گیرێت كه بابه‌ته‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به هێزی كاركردنه‌وه هه‌یه، چه‌نكه ئه‌م رێژه‌یه (58%) نایانه‌وێت كۆچبه‌ر بێته ئه‌مه‌ریكاوه دا‌نیشێت و پشت به هاوكاری حكومه‌ت و ویلایه‌ته‌كان ببه‌ستێت به‌ڵكو كاربكات.
به‌ڵام 21%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له راپرسییه‌كه‌دا به‌ئاشكرا نایانه‌وێت په‌نابه‌ر بێته وڵاته‌كه‌یانه‌وه و ده‌شڵێن: "بۆمان بكرێت ئه‌وانه‌ی لێره‌ن ده‌ریانده‌كه‌ین".
به‌رچه‌كردار یان هۆكاری نه‌هاتنی كۆچبه‌ر بۆ ئه‌مه‌ریكا له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر یان له گروپێكه‌وه بۆ گروپێكی تر ده‌گۆڕێت.
به‌شه گه‌وره‌كه‌ی راپرسییه‌كه كه 82% ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كانه ده‌یانه‌وێت كۆچبه‌ر یان په‌نابه‌ر به‌وپه‌ری ماندووبوونه‌وه كاربكات و ئیشكردن به‌رنامه‌ی ژیانی بێت، ته‌نانه‌ت زۆربه‌شیان دروشمێكیان هه‌ڵبژاردووه: "بنیاتنانی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ته".
هه‌روه‌ها 40% پێیانوایه كه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان كارده‌كه‌ن و باج ده‌ده‌ن و په‌نابه‌ر كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرێت له‌رێگه‌ی هاوكارییه‌كانی حكومه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی كارناكه‌ن.
له‌نێو راپرسییه‌كه‌دا 50% ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌و بڕوایه‌دان كه كۆچبه‌ران یان په‌نابه‌ر له‌سه‌ر (خێری كلێسا و هاوكاری حكومه‌ت ده‌ژین و كارناكه‌ن).
له راپرسییه‌كه‌دا گروپێك به ئاشكرا گوزارشت له‌وه‌ده‌كات كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا كۆچبه‌ر راگرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌وه‌ش له‌و تێڕوانیینه‌یانه‌وه كه كۆچبه‌ر ده‌بێته هۆی خراپكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری هه‌یه.
ته‌نانه‌ت له راپرسییه‌كه‌دا ده‌ڵێن نه‌ك رێگری له كۆچبه‌ر بكرێت له ئاسیا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقاوه به‌ڵكو رێگری له‌و كۆچبه‌رانه‌ش بكرێت كه له ئه‌وروپاوه رووده‌كه‌نه ئه‌مه‌ریكا.
راپرسییه‌كه ئاوا ده‌رچووه: 74% پێیانوایه كۆچبه‌ر یان په‌نابه‌ر كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، 21% پێیانوایه كاریگه‌ری نییه، 4% پێیانوایه كاریگه‌ری باشی هه‌یه.