له ئه‌ڵمانیا بۆمبێكی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م ته‌قییه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 1ـی دیسێمبه‌ر له ناوچه‌ی (دویتچه بان) له میونشن، كه ناوچه‌یه‌كی دروستكردنی هێڵی ئاسنینه، بۆمبێكی پاشماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی به كرێكاران و كارمه‌ندان ته‌قییه‌وه.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبه 4 كه‌س بریندار بوون، كه یه‌كێكیان برینه‌كهی سه‌خته.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه جوڵه‌ی ئۆتۆمبێل و میترۆكان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك راگیرا، پشێویش ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه.
یواخیم هیرمان وه‌زیری ناوخۆی ویلایه‌تی باڤاریا سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كرد، كه بۆمبێكی 250 كیلۆگرامی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌وێ ته‌قییه‌وه.
هیرمان رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه ده‌ستیپێكرد، پشكنینی ورد بۆ ناوچه‌كه كرا، له ئه‌گه‌ری بوونی بۆمبی دیكه‌ی نه‌ته‌قیووی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م.