ئۆمیكرۆن گه‌یشته ده‌وروبه‌ری عێراق
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه و ئیمارات بڵاویانكرده‌وه، یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له هه‌ردوو وڵات تۆمار كران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعوودیه رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی سعوودی كه له باكووری ئه‌فریقا گه‌ڕابووه‌وه، تووشی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن بووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه و هاوڕێیانی به جیا كه‌ره‌نتین كراون.
ته‌ندروستی سعوودیه هاووڵاتیانی خۆی ئاگاداركرده‌وه به‌رده‌وامی به پڕۆسه‌ی ڤاكسینكردن بده‌ن، داواشی له گه‌شتیاران كرد، لەكاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن.
له‌لایەکی دیکە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خۆپارێزی ئیمارات رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن له وڵاته‌كه‌یان تۆمار كرا.
ئاماژەی بەوەداوە، ئافره‌تێكی ئیماراتی له ئه‌فریقا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بیش تێپه‌ڕیووه ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ئۆمیكڕۆن بووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیمارات روونیكرده‌وه، ئه‌و ئافره‌ته هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی به گوێره‌ی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی ئیمارات وه‌رگرتووه.