ئینته‌رپۆل لیستی ئۆتۆمبێله دزراوه‌كانی راده‌ستی عێراق كرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپۆل) گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێله دزراوانه‌ی كه دێنه ناو خاكی عێراق و یاخود ده‌برێنه ده‌ره‌وه.
عه‌مید سالم غه‌یس ئه‌لدعێمی به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماركردنی ئۆتۆمبێل له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ئینته‌رپۆل كراوه، هاوكار ده‌بێت بۆ دیاریكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی دزراون و له ده‌ره‌وه هاتوون، یاخود ئه‌وانه‌ی له عێراقه‌وه ده‌برێنه‌وه ده‌ره‌وه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه راشیگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئینته‌رپۆل لیستی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه دراوه‌ته عێراق كه له ده‌ره‌وه‌ی هاورده كراون و دزیارین، جیا له‌وه‌ش عێراق به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان، لیستی ئۆتۆمبێله دزراوه‌كانی خۆی پێشكه‌ش به پۆلیسی ئینته‌رپۆل كرد.
روونیكرده‌وه، به گوێره‌ی بڕیاری 48ـی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی، هه‌ر ئۆتۆمبێلێك بێته ناو عێراق ماوه‌ی دوو مانگی بۆ داندراوه كه ژماره بكرێت، دواتر وه‌ك ئۆتۆمبێلی نافه‌رمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
دعێمی جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر دوای دوو مانگ ئۆتۆمبێله‌كه تۆمار نه‌كرێت، ده‌بێت خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ڵێننامه‌یه‌ك پێشكه‌ش به حكومه‌ت بكات و رایبگه‌یه‌نێت ئه‌م ئۆتۆمبێله تۆمار نه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هاتووچۆ لای خۆی تۆماری بكات و له‌و ئۆتۆمبێلانه جیای بكاته‌وه كه دزراون.