یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای دیكه‌ی به‌سه‌ر بێلارووسدا سه‌پاند
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌و لێشاوه‌ی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنووری بێلارووس و پۆڵه‌ندا كۆبوونه‌ته‌وه، نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا رازیبوون له‌سه‌ر دانانی سزای دیكه به‌سه‌ر مینسك، كه پێكهاتوون له 28 ئه‌ندام و پێكهاته‌ی سیاسی له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.
یه‌كێتی ئه‌وروپا سیستمی سیاسی ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆی سه‌رۆكی بێلارووسی به‌وه تۆمه‌تباركردووه كه كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنووره‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌وه به‌ره‌و پۆڵه‌ندا و لیتوانیا بپه‌ڕنه‌وه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا سزایان به‌سه‌ر 166 كه‌سایه‌تی دا سه‌پاندووه، له نێویاندا لۆكاشینكۆ و كوڕه‌كانییه‌تی، كه له لایه‌ن ڤلادیمێر پووتنی سه‌رۆكی رووسیا پاڵپشتی ده‌كرێن.
له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سزایان خسته سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌رت و ژێرخانی سه‌ره‌كی بێلارووس، رێگریشیان له هێڵه ئاسمانییه‌كانی ئه‌و وڵاته گرت به ئاسماندا گه‌شت بكه‌ن.
بڕۆكسل لۆكاشینكۆ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه به هه‌زاران كۆچبه‌ری له عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان و یه‌مه‌ن هانداوه روو له وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، به مه‌به‌ستی په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.