له لوبنان نرخی یه‌ك ته‌به‌قه‌ی هێلكه گه‌یشته 75 دۆلار
K24 - هەولێر:
له لوبنان یه‌ك ته‌به‌قه‌ی هێلكه (كه 30 هێلكه له‌خۆ ده‌گرێت) نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 100 هه‌زار لیره‌ی لوبنانی، كه ده‌كاته 75 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌و نرخه خه‌یاڵییه وای له لوبنانییه‌كان كردووه كه نه‌توانن رۆژانه هێلكه بكڕن، مووچه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی لوبنانی ده‌گاته 450 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هێلكه وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ره‌كی، رۆژانه بۆ ئاماده‌كردنی زۆرترین خواردن به‌كار ده‌هێندرێت، ئه‌مڕۆ له لوبنان به هه‌موو كه‌سێك ناكڕێت، له ئێستادا ماركێته‌كانی لوبنان ته‌نیا 3 هێلكه به‌یه‌كه‌وه ده‌فرۆشن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتێكی له باره‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری له لوبنان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی ره‌سه‌نی لوبنانییه‌كان كه 2.3 ملیۆن كه‌سن، جیا له 1.5 ملیۆن ئاواره‌ی سووری، رێژه‌ی هه‌ژاری گه‌یشتووه‌ته %74.
ئامال خه‌تیب هاووڵاتییه‌كی لوبنانییه و خاوه‌نی 4 منداڵه و رایگه‌یاند، له لیستی خواردنی ماڵه‌كه‌مان هێلكه بووه شتێكی خه‌یاڵی، كه زۆرترین خواردنی پێوه ئاماده ده‌كرێت، هه‌موو خواردنه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك گۆشت و ماسی و به‌رهه‌مه‌كانی ماست به دۆلار ده‌فرۆشرێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی خۆراكی جیهانی، لوبنان به رێژه‌ی %85 خواردن له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات، به رێژه‌ی %50ـی لوبنانییه‌كان له ئێستادا ناتوانن خواردن بۆ خۆیان دابین بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان نرخی یه‌ك كیلۆ گۆشت له لوبنان گه‌یشتووه‌ته 250 هه‌زار لیره، كه خه‌ڵكی به رێژه‌ی %80 وازیان له گۆشتخواردن هێناوه، زۆربه‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان داخراون.