دادگای ئیتاڵیا لێکۆڵینەوە لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس

دادگای ئیتاڵیا لێکۆڵینەوە لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پێشووی یانەی یۆڤێنتۆس دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ئەو کاتەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاری بۆ خانمە پیرەکە دەکرد، دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریاریدا بەهۆی قەیرانی دارایی لە بەشێک لە مووچەکەی خۆش بێت، بەڵام دواتر ئاشکرا بوو کە رێکەوتنێک لە نێوان هەردوولا کراوە کە ئەو لێخۆشبوونەوەی دۆن، وەکو پاداشت بۆی بگەرێندرێتەوە، بەم هۆیەوە دادگای شاری تۆرین بریاریداوە بانگهێشتی ئەو یاریزانە بکات، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت.

بەم دواییە هەر یەکە لە سەرۆکی یانەی یۆڤێنتۆس ئانێلی، پاڤێل نێدڤێدی جێگرەکەی و هەروەها فابیۆ پاراچی بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەکە، بەوە تۆمەتبارکراون کە داهات و خەرجی یانەکەیان هەروەها گرێبەستەکانیان لەم چەند وەرزەی رابردوو شەفافیەتی نەبووە.

كریستیانۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، له‌ هاوینی 2018 له‌ یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه‌ به‌ به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ یوڤێنتۆس، له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه‌ له‌ كۆی 134 یاری 101 گۆڵ و 22 ئاسیستی كرد.