تاڵیبان ده‌یان ئه‌فسه‌ری پێشوو به‌بێ دادگاییكردن له‌سێداره ده‌دات

K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "هیومه‌ن رایتس وۆچ" رایگه‌یاند، هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستیانیان گرتووه‌ته ده‌ست تا ئێستا، زیاتر له 100 ئه‌فسه‌ری پێشووی پۆلیس و هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته‌یان به‌بێ دادگاییكردن له‌سێداره داوه.
رێكخراوی ناوبراو داتا و زانیارییه‌كانی له راپۆرتێكی 25 لاپه‌ڕه‌ییدا به‌ناوی "له كه‌سانی وه‌ك ئێوه خۆش نابین" تۆماركردووه و رایگه‌یاندووه، له 15ی ئاب/ ئۆگه‌ستسی ئه‌مساڵه‌وه تا 31 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، 47 ئه‌ندامی پێشووی هێزه‌كانی ئاساییشی نیشتمانی ئه‌فانستان و ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌واڵگری و میلیشیاكان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه كوژراون، رفێندراون و ده‌ستگیركراون.
باتریسیا غوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری یاریده‌ده‌ر له به‌شی ئاسیا له هیومه‌ن رایتس وۆچ گوتی: "ئه‌و به‌ڵێنه‌ی سه‌ركردایه‌تی تاڵیبان بۆ لێبورده‌یی دابووی، نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده ناوخۆییه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌ستیان له له‌سێداره‌دانی بێ دادگاییكردن و بێسه‌روشوێنكردنی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی پێشووی ئه‌فغانستان بپارێزن. بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسه له رێگریكردن له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی كوشتن و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشتر سه‌ركردایه‌تی تاڵیبان رێنمایی داوه‌ته ئه‌و یه‌كینانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، كه خۆیان راده‌ستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، تاوه‌كو پارێزراو بن و نامه‌ی ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی وه‌ربگرن. به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژێك له خۆتۆماركردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، تاڵیبان ئه‌و زانیاریانه‌ی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه و له‌سێداره‌دان و بێسه‌روشوێنكردنیان به‌كارهێناوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی دادگاییان بكات و ته‌رمه‌كانیشیان له شوێنه دیاره‌كان جێهێشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كانیان و خه‌ڵكی ناوچه‌كانیان بیاندۆزنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی، تاڵیبان توانیویه‌تی ده‌ستی به‌و تۆمارانه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش بگات، كه حكومه‌تی پێشووی له‌دوای خۆی جێهێشتبوون و ئه‌و تۆمارانه‌ی بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌كارهێناوه، تاوه‌كو دواجار ده‌ستگیریان بكات و له‌سێداره‌یان بدات، هه‌ر له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و زانیاریانه، هێزه‌كانی تاڵیبان چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵی به‌رپرسانی پێشووی هێزه ئه‌منییه‌كانیان ئه‌نجامداوه.
H.B