"ئۆمیكرۆن هه‌ڕه‌شه له ئابووری جیهان ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
جانیت یه‌لین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد، گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه له ئابووری جیهان بكات وببێته هۆی هێواشبوونی گه‌شه‌ی ئابووری و كۆسپ بخاته به‌رده‌م ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
یه‌لین له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" گوتی: ناڕوونی له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له‌سه‌ر ئابووری جیهان هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "هیوادارین كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕاوه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو نه‌بێته هۆی هێواشكردنی گه‌شه‌ی ئابووری"، گوتیشی: "ناڕوونییه‌كی زۆر گه‌وره له‌ئارادایه، به‌ڵام پێده‌چێت كێشه‌ی به‌رچاو دروست بكات، تا ئێستاش ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كه‌ین".
یه‌لین دووپاتیكرده‌وه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت، زنجیره‌ی نوێی ئه‌و ڤایرۆسه كێشه بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی دروست بكات و ببێته هۆی گه‌شه‌كردنی هه‌ڵئاوسان و دواجار خواست كه‌مبكاته‌وه، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هێواشبوونی گه‌شه‌ی ئابووری له جیهان.
دوای دۆزینه‌وه‌ی گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو، كه به كوشنده‌ترین گۆڕاوی كۆرۆنا داده‌نرێت و له خێرایی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنیش پێش جۆری ده‌لتا كه‌وتووه، بۆرسه‌ی جیهان پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B